![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی شاری هەولێر و ناوچەکەی گرتووەتەوە ڕێگای هەولێر – ڕانیە بە شێوەیەکی کاتی داخرا.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی شاری هەولێر و ناوچەکەی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی گلدانەوەی ئاوێکی زۆر لە بەنداوی گۆمەسپان و زیادبوونی لە ماوەکانی داھاتوودا کە بەشێوەیەکی کاتی ئاو رێگاکە دابپۆشێت.
ئاماژەی بەوەکرد، هۆشداریی دەدەینە ھاووڵاتییان و شوفێرەکان، کە ئەم ڕێگایە بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت و دەتوانن ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.
ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی ھەولێر لە ڕێگاکە ئامادەییان ھەیە بۆ پاراستنی سەلامەتی ھاووڵاتییان.