پاڵپشتی لە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەکرێت


شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێم پێشوازیکرد لە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان و وەفدێکی یاوەری، کونسوڵی ئەمریکاش رایگەیاند، پاڵپشتی بەردەوامی پرۆسەی چاکسازیین لە وەزارەتی پێشمەرگە.

لە کۆبوونەوەیەکدا، شۆڕشئیسماعیل ڕایگەیاند، گەل و حکومەتی ئەمریکا دۆستێکی راستەقینەی گەل و حکومەتی ھەرێمی کوردستانن، لە وەزارەتی پێشمەرگەش، ھاوکار و پشتیوانی پڕۆسەی چاکسازیین بۆ لابردنی ئاستەنگ و لەمپەری بەردەم ئەو پرۆسەیە، ھەروەھا بنیادنانی سوپایەکی یەکگرتووی تۆکمەی سەردەمیانە. ھیوایشی خواست، گرژی و ئاڵۆزییەکان لە عێراق و ناوچەکە بە زووترین کات کۆتایی بێت.

لە وەڵامدا کونسوڵی گشتیی ئەمریکا رایگەیاند، پێشمەرگە ھێزێکی نیشتیمانی گیانفیدایە و لە رابردوو و ئێستا و داھاتوودا روڵی گرنگ و کاریگەری ھەبووە و دەبێت لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و نەھیشتنی بیری توندڕەوی لە ناوچەکەدا.

راشیگەیاند، رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسایی چاکسازیدا ئەرکێکی قورسە و پێویستی بە ھاوکاری و پشتگیری ھەمووان ھەیە، بۆیە پاڵپشتی بەردەوامی پڕۆسەی چاکسازین و ھاوکار و ھەماھەنگ دەبن بە ئامانجی سەرخستنی پرۆسەکە لە وەزارەتی پێشمەرگە.

لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و نرخی نوێی تۆمارکرد
پێشت لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و نرخی نوێی تۆمارکرد
ڕیزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان ڕاگەیەنرا
دواتر ڕیزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار