چۆن تەمەنی پاتری مۆبایلی ئایفۆن درێژ دەکەیت؟



تەمەنی پاتری مۆبایل یەکێکە لەو شتانەی کە بەکارهێنەران زۆرترین هەوڵی پاراستنیان دەدەن، بەو پێیەی هەڵەی سادە زیانێکی بەرچاوی پێدەگەیەنێت.

 

لێرەدا دوو هەڵە دەخەینەڕوو کە پێویستە لێی دوور بکەویتەوە بۆ پاراستنی تەمەنی پاتری ئامێرەکانی ئایفۆن بە تایبەتی بۆ ماوەیەکی درێژتر:

 

هۆکارەکانی بارگاویکردنەوە( شەحنکردنەوە)ی هەرزان بەکاربهێنە

بەڕاستی ئایفۆنەکان گرانن، هەروەها هۆکارەکانی بارگاویکردنیان گرانە، هەرچەندە دەتوانیت کە بەنرخێکی هەرزان دەستت بکەوێت لەبازاڕەکاندا، بەڵام ئەمە دەبێتە هۆی لەناوبردنی پاتری مۆبایلەکەت.

کاتێک کێبڵی شەحنکردنەوە بەکاردەهێنیت کە لەگەڵ ئامێرەکەتدا ناگونجێت، مەترسی ئەوەت لەسەرە کە مۆبایلەکەت بەپێی پێویست شەحن نەکەیتەوە و زیان بە پاتریەکەی بگەیەنیت.

ڕەنگە زۆرجار لە ڕواڵەتدا بەتەواوی شەحن کرابێت، بەڵام زیانی بە پاترییەکەت گەیاندبێت و لە ناوەوە تووشی هەڵئاوسانی کردبێت.

پاترییەکە تا کۆتایی بەتال مەکەرەوە.

نابێت ڕێگە بدەیت پاتری مۆبایلەکەت بۆ خوار لەسەدا ١٠ دابەزێت.

هەروەها نابێت بەردەوام بیت لە شەحنکردنەوەی پاترییەکە کاتێک دەگاتە سەدا سەد.

هەوڵبدە پاترییەکە لە هەموو کاتێکدا لە نێوان لەسەدا ٣٠ بۆ ٨٠ بارگاوی بکەیتەوە، هەڵبەتە ئەمە ئەگەر گونجاوبوو بۆت.

شەحنکردنەوەی ئامێرەکەت ئاڵۆز نییە، بەڵام دڵنیابوون لەوەی کە هۆکارەکانی شەحنکردنەوەی گونجاوە و ڕەسەنە ، و پەیڕەوکردنی هەندێک ڕێنمایی سەبارەت بە زیادەڕۆیی لە بەکارنەهێنانی مۆبایلەکەت دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری.

 

دوای ڕووبەڕووبوونەوە (٩)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
پێشت دوای ڕووبەڕووبوونەوە (٩)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
كۆمسیۆن ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاریكرد
دواتر كۆمسیۆن ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاریكرد
ەیوەندیدار