دوای ڕووبەڕووبوونەوە (٩)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش-سلێمانی بڵاویکردەوە، بڕی (٩)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئاسایش، دەستیبەسەرداگیرا.

ئاماژەی بەوەشداوە،لەدوای بەدواداچوون و چاودێری ووردی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی گومرگی ڕاپەڕین، لەڕۆژی ٢٠٢٤/١/١٠ لە سنوری گوندەکانی (زەڵێ – زێوکە )ی ئیدارەی ڕاپەڕین، هێزەکانی ئاسایش لە بۆسەیەکدا بۆ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕووبەڕوبونەوە و تەقەکردن ڕوودەدات، لەئەنجامدا تۆمەتباران هەڵدێن بۆ ئەودیوو سنورەکان و دەستدەگیرێت بەسەر بڕی ( نۆ )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.

جەختیشی کردەوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەردەوام دامەزراوەیەکە بۆ ئارامی و ڕووبەڕوبونەوەی مەترسییەکان لەپێناو دابینکردنی ئارامی زیاتر بۆ هاوڵاتیان و بەگژداچوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.

كاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان ڕاگەیەنرا
چۆن تەمەنی پاتری مۆبایلی ئایفۆن درێژ دەکەیت؟
دواتر چۆن تەمەنی پاتری مۆبایلی ئایفۆن درێژ دەکەیت؟
ەیوەندیدار