كۆمسیۆن ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاریكرد



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق خشتەیەكی دیكەی بۆ كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد و ڕایگەیاند، لە 30ی ئایار ئەنجام بدرێت.

فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوبردنی هه‌ڵبژاردنەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مایی خشته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی ڕۆژی 30ی 5ی 2024ی وه‌ك ڕۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه‌.

پێشتر سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بڕیاری دابوو لە 18ی 2ی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، كە ناتوانێت لەو وادەیەدا هەڵبژاردن ئەنجام بدات و پێویستی بە ئامادەكاری بۆ نزیكەی 6 مانگ هەیە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە 18ی 12ی 2023دا.

لە ساڵی ڕابردوودا، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی خولی پەرلەمان و بەوەش پەرلەمانی كوردستان هەڵوەشایەوە.

 

چۆن تەمەنی پاتری مۆبایلی ئایفۆن درێژ دەکەیت؟
پێشت چۆن تەمەنی پاتری مۆبایلی ئایفۆن درێژ دەکەیت؟
دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە
دواتر دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار