بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا: پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی پارێزگاری لە ئاسایشی عێراق بکات



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا كۆدەبێتەوە و جەختدەكەنەوە، حکومەتی فیدڕاڵی عێراق پارێزگاری لە ئەمن و ئاسایشی عێراق بکات و یاسا سەروەر بێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی (بارەگای بارزانی)، ئەمڕۆ دوو شەممە 8ـی کانوونی دووەمی 2024، مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە ئیریک شۆڤالیێ، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد، كە بەمەبەستی ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی بارزانی کردبوو.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لەبارودۆخی سیاسی و ئاڵۆزییەکانی عێراق و ناوچەکە و ڕووداوەکانی ئەم دواییانە کران و بیروڕا لە بارەی دۆخەکە بە گشتیی ئاڵوگۆڕ کران.

بارزانی سوپاسی ڕۆڵی بەرچاوی باڵیۆزی فەڕەنسای کرد، کە توانیی پەیوەندییەکی باش و بەرچاو لەگەڵ هەموو لایەنە عێراقی و کوردستانییەکان دروست بکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.

پەیوەست بە بارودۆخی عێراقیش هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، “پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق پارێزگاری لە ئەمن و ئاسایشی عێراق بکات و یاسا سەروەر بێت”. پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و ڕێکارەکانی باشترکردنی ئەم پەیوەندییانە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

 

سیستمی پریپەیدی كارەبا لە شارێكی هەرێم ڕاگیرا
پێشت سیستمی پریپەیدی كارەبا لە شارێكی هەرێم ڕاگیرا
سەڵاحەدین دەمیرتاش: لەسەر كورد و كوردستان سزا دەدرێم
دواتر سەڵاحەدین دەمیرتاش: لەسەر كورد و كوردستان سزا دەدرێم
ەیوەندیدار