سەڵاحەدین دەمیرتاش: لەسەر كورد و كوردستان سزا دەدرێم



 

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە، كە ئێستا لە زیندانی (ئەدرنە) دەستبەسەركراوە لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی دیكەی كورد، ئەمڕۆ لەكاتی دادگایی كردنیدا ڕایگەیاند، دادگایی دەكرێت، چونكە وتوویەتی، “كورد و كوردستان.”

ئەمڕۆ دوو شەممە 8ی 1ی 2024 لە دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرە لە زیندانی سینجان 22هەمین دانیشتنی دادگا لە دۆسیەی (كۆبانێ‌) ئەنجام درا و تیایدا دەمیرتاش لەڕێگەی “ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە” بەشداری دادگاییەكەی كرد.

دەمیرتاش ڕووەو دادوەران وتوویەتی، “زۆربەی هاوڕێیان دەڵێن، دەمیرتاش دەستی بە قسەكردن لەسەر كورد و كوردستان كردووە. من حوكم دەدرێم، چونكە وتم (كورد و كوردستان). نزیكەی 20 ساڵە لە سیاسەتدام. قسەكانی من سەبارەت بە كورد و كوردستان كراوە بە بابەتی تاوانكاری. من هەروەها باسی سۆما-م كرد، بۆ بەو هۆیەوە دۆسیەیەك لە دژم تۆمار نەكرا؟ چونكە لەو قسەیەی مندا وشەی كورد نییە.”

وتیشی، “ئەگەر داواكاری گشتی پرسیاری ئەوە دەكات، ئایا عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی گەلی كوردە یان نا؟ با نامەیەك بۆ پەرلەمان بنووسێت بۆ ئەوەی لێهاتووییەك دەستنیشان بكات. من ئەو كەسە نیم كە عەبدوڵڵا ئۆجەلانم بە سەركردەی كورد ڕاگەیاندووە، بەڵكو ملیۆنان كەس ئۆجەلانیان بە رێبەری گەل ڕاگەیاندووە. ئەگەر ئەمە دەبێتە بابەتی تاوان، ئەوە قەیرانێكە بۆ دەوڵەت”.

جەختیشی كردۆتەوە، هەموو قسەكانم لە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕیندان، ئەمەش جێگەی گفتوگۆ نییە.

دۆسیەی كۆبانی، تایبەتە بە ڕووداوەكانی 6 بۆ 8ی 10ی 2014، كە دوای ئەوەی داعش هێرشی كردە سەر كۆبانی لە ڕۆژئاوای كوردستان، هەدەپە و ژمارەیەك لە پارتە كوردییەكانی دیكەی باكووری كوردستان داوایان لە حكومەتی ئەو كاتەی توركیا كرد ڕێگە بە ناردنی چەك و هاوكاری دیكەی سەربازی لە توركیاوە بۆ شەڕڤانان بدات، بەڵام ئەنقەرە ڕەتیكردەوە.

بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا: پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی پارێزگاری لە ئاسایشی عێراق بکات
پێشت بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا: پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی پارێزگاری لە ئاسایشی عێراق بکات
هێڵی بارلێڤ، هێڵی پۆڵاینی ئیسڕائیلییەکان، چۆن تێکشکێنرا؟
دواتر هێڵی بارلێڤ، هێڵی پۆڵاینی ئیسڕائیلییەکان، چۆن تێکشکێنرا؟
ەیوەندیدار