بنزیما وازهێنان لە یاریكردنی نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنێت



كەریم بنزیما ئەستێرەی فەرەنسایی، وازهێنان لە یاریكردنی نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنێت، پاش ئەوەی شكستخواردوو بوو لە بەشداریكردن لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لە جامی جیهانی قەتەر 2022.

بنزیما لەڕێی تویتەرەوە بڵاویكردەوە”هەموو هەوڵێكم خستەگەڕ، هەندێك هەڵە ئەنجامدران و گەیشتمە ئەم ئاستەی  پێیگەشتم لەمڕۆدا، من شانازی بەمەوە دەكەم”.

بە وتەی بنزیما”چيرۆكی خۆمم نوسییەوە و چیرۆكەكەمان لەئێستادا كۆتایی هات”.

كەریم بنزیما یاریزانی فەرەنسایی و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، لەلایەن دیدێ‌ دیشان ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنساوە بە بیانووی پێكانەوە، لە مۆندیالی قەتەر بەشداریی پێنەكرا كە دوێنێ‌ یەك شەممە هەڵبژاردەكەی لە یاریی كۆتاییدا بە پەناڵتی بە هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی دۆڕاند و نەیتوانی بەرگری لە ناسناوەكەی بكات.

 

 

ڕێكارەكانی دابەزاندنی نرخی دۆلار ڕادەگەیەنرێن
پێشت ڕێكارەكانی دابەزاندنی نرخی دۆلار ڕادەگەیەنرێن
تایلەند؛ بەهۆی نقوم بوونی كەشتییەكەیان 31 دەریاوان بێسەروشوێنن
دواتر تایلەند؛ بەهۆی نقوم بوونی كەشتییەكەیان 31 دەریاوان بێسەروشوێنن
ەیوەندیدار