ڕێكارەكانی دابەزاندنی نرخی دۆلار ڕادەگەیەنرێن



محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، كردنەوەی دەروازەی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكە حكومییەكان، بۆ كۆنترۆڵكردنی بەرزبوونەوەی نرخی خەرجی دۆلار، ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سودانی لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند:”بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو هەیە لە نرخی خەرجی دۆلار، بەهۆی زۆریی داواكاریی كڕیاران لە بانكی ناوەندی، و بەرزكردنەوەی نرخ لەلایەن ئەو كۆمپانیایانەی بوونیان نییە، لەپێناو بردنی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات، وێڕای بەرزكردنەوەی نرخی دراوەكە بۆ حەواڵەكردنەكان”.

بە وتەی سودانی:”چاودێرییەكی توند هەیە بەسەر بابەتی خەرجی دۆلارەوە، بۆیە دروازەی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكە حكومییەكانەوە دەكرێتەوە، لەپێناو كۆنترۆڵكردنی نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆ، بانكی ناوەندیش نرخی فرۆشتنی دۆلاری كەمكردتەوە، لەگەڵ هەمەجۆركردنی ڕێڕەوەكانی فرۆشتنی دۆلار بۆ حەواڵە دەرەكییەكان”.

سەرۆك وەزیرانی عیراق، جەخت لەسەر باشبوونی ڕەوشی دارایی عیراق دەكاتەوە و دەڵێت”لەئێستادا یەدەگی درایی وڵات گەیشتۆتە 96 ملیار دۆلار”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
پێشت بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
بنزیما وازهێنان لە یاریكردنی نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنێت
دواتر بنزیما وازهێنان لە یاریكردنی نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار