تایلەند؛ بەهۆی نقوم بوونی كەشتییەكەیان 31 دەریاوان بێسەروشوێنن



هێزی دەریایی تایلەند ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی نقوم بوونی كەشتییەكەیان 31 دەریاوان بێسەروشوێنن و زیاتر لە 70 دەریاوانی ناو كەشتییەكەیان رزگاركراون، تیمەكانی فریاگوزاری ڕێوشوێنی چڕ دەگرنەبەر بۆ دۆزینەوە و وەرگرتنەوەی تیمە ونبووەكانی دیكەی كەشتییەكە.

هێزی دەریایی تایلەند لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 19ی 12ی 2022 دوای ئەوەی كەشتیەكەیان لە كەنداوی تایلەند لەماوەی چەند كاتژمێرەكانی شەوی رابردوودا نوقم بوو31 دەریاوان بێسەروشوێنن و زیاتر لە 70 دەریاوانیش لەكۆی زیاتر لە100 دەریاوانی ناو كەشتییەكە رزگاركراون.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە كەشتییەكە لە دووری 30 كیلۆمەتر لە بەندەرێكەوە لە پارێزگای “پراچواپ خیری خان” لە باشووری وڵاتەكەیەوە دەسوڕایەوە، لەو كاتەدا بایەكی بەهێز و شەپۆلێكی بەهێز كەشتییەكەی خوار كردوەتەوە و وەریانگێڕاوە.

هاوكات تیمەكانی فریاگوزاری ڕێوشوێنی چڕیان گرتۆتەبەر بۆ دۆزینەوە و وەرگرتنەوەی تیمە ونبووەكانی دیكەی كەشتییەكە.

هێزی دەریایی ئاشكراشیكردووە، كە ئاو رژاوەتە ناو سیستمی كارەباوە و بەو هۆیەوە تەزووی كارەبا بچڕاوە، بەمەش ئامێرە سەرەكییەكانی لە كاركردن وەستاون، ئەمەش بووەتە هۆی لەدەستدانی كۆنتڕۆڵی كەشتییەكە و نوقمبوونی.

بنزیما وازهێنان لە یاریكردنی نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنێت
پێشت بنزیما وازهێنان لە یاریكردنی نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنێت
لە ئۆكرایناش كارەبا دەبێت بە مۆلیدە
دواتر لە ئۆكرایناش كارەبا دەبێت بە مۆلیدە
پەیوەندیدار