ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كێشەی موچە و پشكی هەرێم لە بودجەدا ساڵی داهاتوویش چارەسەرناكرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابوری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەستە بە رێكەوتنی سیاسی و نەوتی كەركوكەوە و ئەگەر رێكەوتنی لەسەر بكرێت، كێشەكە چارەسەر دەكرێت و ئەگەر لە حكومەتیش پشكی هەرێم چارەسەر نەكرێت، لەپەرلەمان قورستر دەبێت.

نەجیبە نەجیب بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی دەستوری عێراق دەبێت پشكی پارێزگا و هەرێمەكان بەپێی ژمارەی دانیشتوان بێت و ئەوەیشی ئێستا بۆ پشكی هەرێم دانراوە 12.67% لەسەر بنەمای كۆبونی خۆراكە و ئەساسێكی زانستی نیە.

وتیشی”پشكی 12.67% دەوترێت بەپێی كۆبونی خۆراك پشكی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانە و بەپێی دەستوریش دەبێت لەسەر بنەمای دانیشتوان و زیان بێت، بەڵام تائێستا هیچ ئامارێك یان سەرژمێری نەكراوە، چەندجارێكیش هەرێمی كوردستان داوای كردووە”.

پێشتر سەعد حەدیسی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق رایگەیاند، پشكی هەرێمی كوردستان كەمنەكراوەتەوە، بەڵكو ژمارەی راستەقینەی هەرێمی كوردستان 12.67%ە.

نەجیبە نەجیب، رونیكردەوە، ئەگەر كێشەی پشكی هەرێم لە ئەنجومەنی وەزیران چارەسەرنەكرێت، بۆ پەرلەمان قورستر دەبێت، هەرچەندە پێشبینی دەكرێت لە كابینەی داهاتوودا یەكلای بكرێتەوە.

ریکلام

ئابوری

یاسین مەحمود ڕەشید: ئەم كابینەیە و كارنامەكەی ئاڕاستەی ئابوریی هەرێمی گۆڕی

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕایگەیاند، كابینەی نۆهەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كارنامەكەی ئابوری هەرێمی كوردستانی گۆڕی و پێشبینی ئەوەشدەكات قەبارەی وەبەرهێنان لەم كابینەیەدا بگاتە 100 ملیار دۆلار.

یاسین مەحمود ڕەشید، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی باس، چەند پرسێكی پەیوەست بە وەبەرهێنانی خستووەتەڕوو.

ناوبراو وتویەتی” ئەم كابینەیە و كارنامەی كابینەكە، ئاڕاستەی ئابووریی هەرێمی كوردستانی گۆڕی، پێشووتر وەبەرهێنان و كەرتی تایبەت بەراورد بە پارچەكانی تری عیراق گەشەی كردبوو، بەڵام ئەم كابینەیە دەیەوێت ژێرخانی راستەقینە بۆ ئابووریی هەرێمی كوردستان دروست بكات، چونكە ژێرخانی ئابووریمان لاوازە و تاوەكوو ئێستاش بەكارهێنەری وڵاتانین”.

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان هەر لە قسەكانیدا باسی لەو كۆبوونەوەیەی كردوە، كە لە كۆتایی مانگی رابردوودا، سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ وەبەرهێنەرانی ناوخۆدا كردی، لەمبارەوە وتویەتی”ئەو كۆبوونەوەیە گرنگ و پڕ بایەخ بوو، كە سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ وەبەرهێنەرانی كوردستاندا كردی، لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا دەركەوت، ئەمساڵ پلان هەیە بۆ ئەوەی گەشەی ئابووریی هەرێمی كوردستان زۆر بە جوانی دەست پێ بكاتەوە. جێگای دەستخۆشییە، كە لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا ئەوە ڕاگەیەندرا، بۆ لەمەودوا هیچ كەسێك ناتوانێت ڕۆتین بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان دروست بكات، هەر كەسێكیش ڕۆتین و مامەڵەی وەبەرهێنەران دوابخات، بەدڵنیاییەوە رووبەڕووی لێپێچینەوەی توند دەبێتەوە”.

یاسین مەحمود ڕەشید ڕونیكردەوە، یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان، 18 خاڵی زۆر گرنگیان پێشكەشی سەرۆكی حكوومەت كردووە، بۆ ئەوەی بتوانن بە هەموو لایەك ئەو بەربەست و كێشە و گرفتانەی لەبەردەم وەبەرهێنان و كەرتی تایبەتدا هەن، نەیانهێڵن.”هەموو هەوڵێكی خۆمان دەدەین، تا ئەو نەخشەیەی وەبەرهێنان جێبەجێ بكرێ، لایەنە پێوەندارەكانی باری وەبەرهێنان لەو نەخشەیەدا رۆڵیان هەبووە و چاوەڕوانین جێبەجێ بكرێ”.

روونیشی كردەوە، لە كابینەی نۆیەمدا قەبارەی وەبەرهێنان زۆر بەرز دەبێتەوە”پێشبینیی من وایە، تا كۆتایی كابینەی نۆیەم، قەبارەی وەبەرهێنان، كە ئێستا 53 ملیار دۆلارە، دەگاتە 100 ملیار دۆلار، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، حكوومەت كاری باشی دەست پێكردووە و هەوڵی ئەوەش دەدات یاسای باش دەربكرێت و چەند یاسایەكیش هەموار دەكرێنەوە”.

ئاشكراشی كرد، لە هەرێمی كوردستان 1000 وەبەرهێنەری خۆماڵی هەن، گوتیشی: “27%ی كۆی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بیانی و هاوبەشن، ئەوانی تریش هەمووی خۆماڵین و وەبەرهێنەری خۆمان كردوویانە”.

جەختیشی كردەوە، چەندین وەبەرهێنەری ئێرانی بەهۆی خراپیی دۆخی ئابووری و وەبەرهێنان لە وڵاتەكەیان هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، گوتیشی: “دۆخی ئابووریی ئێران زۆر خراپ بووە، باشترین رێگاچارەش بۆ وەبەرهێنەرەكانیان هەرێمی كوردستانە، بۆیە زۆریان روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، هەندێك وەبەرهێنەری بیانیش لە توركیا كۆچیان كردووە و دەیانەوێت بێنە هەرێمی كوردستان”.

سەبارەت بە ملیادێر و ملیۆنەرەكانی هەرێمی كوردستانیش ناوبراو وتویەتی”9 كەس و كۆمپانیا لە هەرێمی كوردستان ملیاردێرن، ملیۆنێرەكانیش 4 بۆ 5 هەزار كەس دەبن، كە سامانیان لە سەرووی یەك ملیۆن دۆلارەوەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق: مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی دەدەین بە ملیۆنێك و 300 هەزار هەژار

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق ڕایگەیاند، كە مووچەی مانگانە دەدەن بە ملیۆنێك و 300 هەزار هەژار كە چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە مانگانە 388 ملیار دینار بۆ مووچەی ئەو كەسانە خەرج دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی لە عیراق لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی فەرمانبەرەكانی بۆ نادرێت، سەرباری ئەوەی نزیكەی 14 مووچەی خانەنشینكراوەكانی پاشەكەوت كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی دوو شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ‌ مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی دوو شوێن دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەی هەریەك لە دیوانی چاودێری دارایی و دەزگای مین دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 لەكاتێكدایە كە تائێستا پارەكەی بەغدا ڕەوانە نەكراوە و تا پارەكەی بەغدا نەنێردرێت، حكومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان