لە کۆیە دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری دەستیپێکرد



دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری لە کۆیە دەستیپێکرد، شۆفێران دەتوانن لە وێستەگەیەکی دیاریکراو وەریبگرن.

ئەمڕۆ شەممە، تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە ڕایگەیاندووە، لە کاتژمێر ٧:٠٠ بەیانییەوە دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری دەستیپێکردووە، هەرچەندە بەپێی خواستی شارۆچکەکە نییە و داوامانکردووە بڕەکەی زیاد بکرێت.

هاوکات شۆفێران لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی بەنزینخانەی ژیلوان بکەن و بەنزینی ٧٥٠ دیناری بەدەستبخەن، لە کاتێکدا تا ئێستا چەند بەنزینخانەیەک بەهۆی خراپی کوالیتی بەنزینەوە سزادراون.

هاتوچۆ لە ناوچەی سەوزی بەغدا وەستاوە
پێشت هاتوچۆ لە ناوچەی سەوزی بەغدا وەستاوە
هەواڵگری ئەمریکا ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئێرانی ئاشکراکرد
دواتر هەواڵگری ئەمریکا ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئێرانی ئاشکراکرد
ەیوەندیدار