هەواڵگری ئەمریکا ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئێرانی ئاشکراکرد



دەزگای هەواڵگری ئەمریکا زانیاری لەسەر ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی شاری کرمانی ئێران بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕێکخراوێکی تیرۆرستی سەر بە ئەفغانستان لە پشتی هێرشەکەوەیە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕێگەی ڕاپۆرتێکی تایبەتەوە کە درەنگانی شەوی هەینی بڵاویکردەوە، ئاشکرایکرد، دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا، زانیاری گرنگ و هەستیاری دەستکەوتووە سەبارەت بەو هێرشەی کە لە ساڵیادی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوودا لە ئێران ڕوویدا، ماتەمگێڕانی مەراسیمەکەی کردە ئامانج.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سەرچاوەکانی ناو سی ئای ئەی ئەمریکی ڕەتیانکردووەتەوە ناسنامەی بکەرانی هێرشەکە ئاشکرابکەن، بەڵام پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ڕێکخراوی خۆراسانی سەر بە داعش کە بنکەکەی لە ئەفغانستانە، بەرپرسی پلاندانان و ئەنجامدانی هێرشەکە بووە، بەڵام دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ڕەتیکردووەتەوە بە ئاشکرا ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا بکات کە بەرپرسن لەو ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییە.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو هێرشەی کە لە کرمان ڕوویدا، لەسەر بنەمای هۆکاری “تایفەگەری” بووە، هاوکات دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ڕەتیکردوەتەوە هیچ لێدوانێک لەسەر دزەپێکردنی ئەو زانیاریانە بدات.

ڕۆیتەرز باسی لەوەکردووە، ئەم هێرشە لەلایەن ڕێکخراوێکی تیرۆریستییەوە ئەنجامدراوە کە لە ناو خاکی ئەفغانستانەوە دەستیپێکردووە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لێی، تاڵیبان لە ئەفغانستان چەند مانگێکە بەدواداچوون دەکات بۆ ڕێکخراوی خۆراسانی سەر بە داعش لە ئێران.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ئێران ڕووبەڕووی هێرشێکی تیرۆریستی بووەوە کە لە ساڵیادی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانیدا ماتەمگێڕانی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا نزیکەی ١٠٠ کوژراو و ٢٠٠ برینداری لێکەوتەوە.

لە کۆیە دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری دەستیپێکرد
پێشت لە کۆیە دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری دەستیپێکرد
سەگێک لە چێشتخانەیەکدا چوار هەزار دۆلاری خاوەنەکەی دەخوات
دواتر سەگێک لە چێشتخانەیەکدا چوار هەزار دۆلاری خاوەنەکەی دەخوات
ەیوەندیدار