ئەنجامدەری هێرشەکەی بەغدا ئاشکرا کرا



ئەمریکا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ئەمڕۆی بەغدا ی گرتە ئەستۆ کە سەرکردەیەکی بزوتنەوەی نوجەبا تێیدا کوژرا.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کە سوپای ئەمەریکا ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی بزوتنەوەی نوجەبای نزیک لە ئێرانی کردوەتە ئامانج لە بەغداد و لە روداوەکەدا چوار ئەندامی ئەو گروپە چەکدارە کوژراون کەلەنێویاندا بەرپرسەکەیان هەبوە، لەگەڵ برینداربونی شەش کەسی دیکە.

بەرپرسە ئەمەریکییەکە دەڵێت: هێرشەکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامدراوە و ئەو کەسەی کراوەتە ئامانج، بەرپرس بوە لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا.

ئەمڕۆ لە هێرشێکی درۆنیدا جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، فەرماندەی لیوای 12 لە هێزەکانی حەشدی شەعبی “ئەبو تەقوا ئەلسەعیدی” و دووسەرکردەی دیکە کوژران و شەش چەکداری دیکەی حەشدی شەعبیش برینداربوون.

پێشتریش ئەمڕۆ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵڵا ڕایگەیاند، “ئەم هەنگاوە هێرشێکی ئاشکرایە و پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری و ئاسایشی عێراقە، و جیاوازی نییە لەگەڵ کردەوە تیرۆریستییەکان”.

لە بەرامبەردا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق،هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی واشنتۆن تۆمەتبار کرد بە تێکدانی ئاسایس و سەقامگیری عێراق بەم جۆرە کردەوانە.

دیاردەی سحر و جادوو قەدەغە کرا
پێشت دیاردەی سحر و جادوو قەدەغە کرا
بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە پێنج کەس برینداربوون
دواتر بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە پێنج کەس برینداربوون
ەیوەندیدار