زانیاری نوێ لەسەر کارەبای نیشتیمانی و سیتییەکان ڕاگەیەندرا



بڕیاری کەمکردنەوەی کارەبای پریپەیدی سیتییەکان لە ساڵی 2023 دا نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە و وەزارەتی کارەبا چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ بڕیاردان لەسەری.

بۆ بەدواداچوون دەربارەی کاتی بڕیاردان لەسەر کەمکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکان، تۆری میدیایی خەڵک پەیوەندی بە ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمەوە کرد، بەڵام بەردەست نەبوو،

ئەمە لە کاتێکدایە کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر کارەبا و بارودۆخی کارەبا لە 13ی کانوونی یەکەمی 2023 بەڕێوە چوو، تیایدا حکومەت تاوتویی کەمکردنەوە و شێوازی پێدانی کارەبای بە هاووڵاتیان کرد، بەڵام هیچ بڕیارێک لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکان بۆ 100 دینار نەدرا.

دەربارەی کارەبای نیشتیمانی لە سلێمانی، سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، لە لێدوانیکدا بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک وتی، لە ئێستادا بەگشتی ڕۆژانە ٨ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت، و لە هەوڵی زیادکردنی ڕێژەکەشداین.

سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا، وەک ئاشکرایە لە وەرزەکانی هاوین و زستان خواست لەسەر کارەبا ڕوو لە زیادبوون دەکات، وە توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێم لە ئێستادا زیاتر لە 3 هەزار مێگاواتە و خواست بۆ سەرو 6 هەزار مێگاوات زیادیکردووە، ئەمەش هۆکاری سەرەکی کەمی ڕێژەی پیدانی کارەبای نیشتیمانییە بە هاووڵاتیان.

بەهۆی قەیرانی دارایی و سوتەمەنییەوە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبایان بۆ نیوە دابەزیوە، بەپێی بەدواداچوونەکانی پێشتر حکومەت ڕایگەیاندبوو، ئاستی بەرهەمهێنانی گشتی کارەبا لە کاتێکی ئاساییدا لە نێوان ٦ هەزار بۆ ٧ هەزار مێگاواتدایە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و سوتەمەنییەوە، توانای بەرهەمهێنان بۆ نیوە دابەزیوە.

ھۆکاری ھەست کردن بە سەرما و تەزین لە لەشدا چی یە ؟
پێشت ھۆکاری ھەست کردن بە سەرما و تەزین لە لەشدا چی یە ؟
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان قەدەغەکرا
دواتر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان قەدەغەکرا
ەیوەندیدار