هەڵکردنی ئاڵای کوردستان قەدەغەکرا



بەپێى بڕیارێک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتى پەروەردەى کەرکووکەوە دەرچووە، ئاڵاى کوردستان لەسەر قوتابخانە و خوێندنگەکان قەدەغەکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتى پەروەردەى کەرکووک بڕیاریکی دەرکردووە سەبارەت بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر قوتابخانەکان و ئاماژەی بەوەکرد، هەڵکردنى هەر ئاڵایەک لەنێویاندا ئاڵاى کوردستان (جگە لە ئاڵاى عێراق) لەسەر قوتابخانە و خوێندنگەکان قەدەغەکرا.

بەپێى نوسراوى ژمارە ٤٦٣ کە ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى کەرکوکەوە دەرچووە، پشت بەستن بە بڕیارى ژمارە ٣٣ی ساڵى ١٩٨٧ی تایبەت بە ئاڵاى عێراق، هەڵکردنى هەموو ئاڵاکان جگە لە ئاڵاى عێراق قەدەغەکرا.
ئەوەشی خستەڕوو، پەروەردەکانى خوێندنى عەرەبى، کوردى، تورکمانى و سریانى نابێت جگە لە ئاڵاى عێراق هیچ ئاڵایەکى دیکە هەڵبکرێت، هاوکات هەر پەروەردەیەک لە بڕیارەکە لابدات ڕووبەرووى سزاى یاسایی دەبێتەوە.

 

زانیاری نوێ لەسەر کارەبای نیشتیمانی و سیتییەکان ڕاگەیەندرا
پێشت زانیاری نوێ لەسەر کارەبای نیشتیمانی و سیتییەکان ڕاگەیەندرا
هەڵوێستی عێراق لەسەر کوژرانی سەرکردەکەی حەشدی شەعبی ڕاگەیەندرا
دواتر هەڵوێستی عێراق لەسەر کوژرانی سەرکردەکەی حەشدی شەعبی ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار