وەزارەتی کارەبا لەبارەی کەمی کارەباوە ڕوونکردنەوەیدا



وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕاێدەگەیە سەرەڕای بەگەڕخستنی هەموو تواناکان لەپێناو باشتر کردنی دۆخی کارەبا و کاتژمێرەکانی پێدانی بە هاوڵاتیان، بەڵام قەیرانی دارایی و گرفتی کەمی سوتەمەنی ئاستەنگیان درووستکردووە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان.

یاسین شێخ ئەبوبەکر ماوەتی وەزیری پێشووتری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند “کێشەکان بەشێکیان ئیدارین و بەشێکیان داراین،” وە بە بێ چاکسازی لە کەرتی دابەشکردنی کارەبا “بەهیچ جۆرێک و بە هیچ کاتێک حکومەت ناتوانێت کێشەی کارەبا چارەسەر بکات.”

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبایی حکومەتی هەرێم ئاماژەی  بەوەکردووە، ” هەموو توانایەکی خۆیان بەگەڕ خستووە کە ڕووبەڕووی ئەم قەیرانە ببنەوە کە ڕووی کردووەتە حکومەت بە گشتی و بەتایبەتیش کەرتی کارەبا، چونکە کارەبا خزمەتگوزارییەکی ڕاستەوخۆیە، هەروەها توانای خۆیان بەگەڕخستووە تا بتوانین دەقیقەیەک زیاتر کارەبا بدەن بەهاوڵاتیان و ژێر خانەکە بپارێزین، چونکە نزیکی ٧ هەزار مێگاوات کارەبا دەتوانن بەرهەم بهێنین وئێستا نیوەی وێستگەکان لەکاردان.”

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست میدیاکان کەوتوون توانای بەرهەمهێنانی وێستەگانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بە حکومی و کەرتی تایبەتەوە لە نێوان ٦ بۆ ٧ هەزار مێگاوات کارەبایە، بەڵام ئێستا لەبەر کەمی سووتەمەنی و خەرج نەکردنی پارە بۆیان تەنها نزیکەی ٣ هەزار مێگاوات بەرهەمدەهێندرێت.

وتەبیژی وەزارەتی کارەبا باسی لەوەشکردووە، گەر سووتەمەنی بەشێوەیەکی هاوسەنگ لە هەموو وێستگەکانی بەرهەمێهێنان بەردەوام بەردەستبێت، لە گەڵ ئەوەشدا پارەیەک هەبێت بۆ جێ بەجێکردنی پرۆژەکان و چاکسازییەکان، ئەو کات وەزارەتی کارەبا دەتوانێت نزیک بێتەوە لەخواستەکانی خەڵک و بتوانێت لەماوەی شەو و ڕۆژێکدا ٢٠ کاتژمێر بەبەردەوامی کارەبا بە هاوڵاتیان بدات.

فڕۆکەکانی تورکیا دەڤەری بارزانیان بۆردومانکرد
پێشت فڕۆکەکانی تورکیا دەڤەری بارزانیان بۆردومانکرد
دوو ڕووداوی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە
دواتر دوو ڕووداوی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار