ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی نرخی پریپەیدی کارەبا کۆدەبێتەوە



لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕەوشی کارەبا و گرفتی کوژانەوەی گشتی و نرخی پریپەید تاوتوێ دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات و تیایدا چەند بابەتێک تاووتوێ دەكرێن.

ڕوونیکردەوە، بڕگەیەكی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە هەڵسەنگاندنی ڕێكارەكانی فریاگوزاریی شارستانی و لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەكەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كە لە 8ـی ئەم مانگەدا ڕووی دا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی 14 کەس و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە.

لە بڕگەیەكی تری كۆبوونەوەكەدا، بڕیاری كۆتایی لەسەر ڕاپۆرتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خستنەڕووی ڕاسپاردە و چارەسەرەکان دەدرێت، کە لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیراندا خرابووە ڕوو و بڕیاردان لەسەر ڕاپۆرتەکە بۆ کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە دواخرابوو.

ڕاشیگەیاند، دوابڕگەی كۆبوونەوەكە، تاووتوێكردنی ڕاپۆرتێکی وەزیری كارەبای هەرێم دەبێت لەبارەی ڕەوشی كارەبا و گرفتی کوژانەوەی گشـتیی سیستمی کارەبا و هەوڵی وەزارەت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و گەڕانەوەی كارەبا. هەر پەیوەست بەو پرسە بەرنامەی پریپەید و نرخەكەی تاووتوێ دەكرێت.

باران بارین بەردەوام دەبێت و بەفر دەبارێت
پێشت باران بارین بەردەوام دەبێت و بەفر دەبارێت
دوو تۆمەتبار بە ئۆتۆمبێلێکی دزراوەوە دەستگیرکران
دواتر دوو تۆمەتبار بە ئۆتۆمبێلێکی دزراوەوە دەستگیرکران
ەیوەندیدار