ھۆکاری ھەست کردن بە سەرما و تەزین لە لەشدا چی یە ؟



زۆرێکمان بەتایبەت لە وەرزی زستاندا هەست بە سەرمایەکی زۆر لە قاچەکانماندا دەکەین، بەبێ ئەوەی هۆکاری سەرەکی ئەو تەزینە بزانین.

د. ھەڤین کەمال شاە محمد پسپۆڕی بەنج و ئازارشکاندن و دەرزی چینی، چەند زانیارییەک لەسەر ئەو حاڵەتە دەخاتە ڕوو:

١- کەم خوێنی : بەتایبەتی لە دەست و قاچ دا ، ئەویش بە ھۆی کەمی خرۆکە سورەکانەوە کە دەبێتە ھۆی کەم بوونەوەی گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ بەشەکانی لەش.

٢- کەم ئیش کردنی غودەی دەرەقی Hypothyroidism )) : کاتێک کە ھۆرمۆنی تایروکسین کەم دەڕێژرێت ئەمە دەبێتە ھۆی ھەستیاری بەرامبەر سەرما لەگەڵیدا ئازاری جومگەکان ، قەبزی ، وشک بونەوەی پێست ، کێشی زیادەیان توش بێت .

٣- نەخۆشی ڕاینۆدRaynaud’s phenomenon)) : کە ئەمەش بریتییە لە نەخۆشیەکی بۆری خوێنەکان ، کە تیایدا بۆری خوێنەکان ھەستیار ئەبن، بەرامبەر سەرما و سترێس گرژ دەبن و خوێن بە باشی ناگەیەنن بە پەلەکان ، ھەر لەبەر ئەوە پەنجەکانی دەست و قاچ شین ھەڵدەگەرێن و سارد و سڕ دەبن ، ئەم حاڵەتە لەوانەیە چەند خولەکێک بۆ چەند سەعاتێک بخایەنێت.

٤- نەخۆشیەکانی گورچیلە : نەخۆشی شەکرە و پەستانی خوێن کاریگەری خراپیان ھەیە لەسەر گورچیلەکان ،کاری گورچیلەکان تێکدەدەن و دەبنە ھۆی کۆبوونەوەی پاشەڕۆ لە لەشدا، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەش.

٥- نەخۆشی شەکرە جۆری ٢ : لەگەڵ ئەم نەخۆشیەدا دەمارەکان سست دەبن و تێک دەشکێن بەھۆی بەرزی ئاستی شەکرەکەوە ، لەبەر ئەوە کۆنترۆڵ کردنی ئاستی شەکرە زۆر گرنگە ، جگە لەوەی ئەم نەخۆشانە لەوانەیە کەم خوێنی و نەخۆشی گورچیلەشیان ھەبێت .

٦- نەخۆشی خوێنبەرەکانی پەلەکان یاخود ھەوکردنیان : لەکاتێکدا ڕوودەدات کە خوێنبەرەکان لە پەلەکاندا دەگیرێن یاخود ھەودەکەن ، ئەمە زیاتر لە یەک قاچ دا ڕووئەدات واتە ھەست بە ساردی و سڕی و بێ ھێزی دەکەیت لە لایەکدا و لاکەی تری پلەی گەرماکەی ئاسایی دەبێت.

٧- ئەنۆ ڕوکسیا نیرفۆساAnorexia nervosa)) : ئەم نەخۆشانە دەگەنە باری دەروونیەک کەوا دەزانن کێشیان زۆرە لەبەر ئەوە دەگەنە ڕادەیەک بە ھیچ شێوەیەک خواردن ناخۆن بۆ ئەوەی لەشیان کالۆری وەرنەگرێت، کە دەبێتە ھۆی لاواز بوونیان بەشێوەیەکی ترسناک ، وەلەبەر ئەوەی چەوری لەش کەم دەبێتەوە ھەست کردن بە سەرما زیاد ئەکات،ئەمە حاڵەتێکی ترسناکەو ئەبێت زوو چارە بکرێت.

٨ – ھەڵامەت یاخود فلو : بەھۆی ڤایرۆسەوە توشمان دەبێت ، کاریگەری ھەیە لەسەر ھەموو لەش وەکو لوت تەڕبوون و قورگ ئێشە وکۆکە سەرئێشە و ئازاری ماسولکە ھەست کردن بە تا و بە لەرزیش.

٩- تێکشکاندنی دەمارە کان لە پەلەکاندا Peripheral neuropathy)): لەم حاڵەتەدا ھەست بە سەرما دەکەیت لەپەلەکاندا بەڵام بە دەست لێدان سارد نیە ، لەکاتی زەبر بەرکەوتنی دەمارەکان و بریندار بونیان ئەم حاڵەتە ڕوودەدات ، یاخود ھەندێک نەخۆشی وەکو شەکرە ، نەخۆشی جگەر و گورچیلە یان کەمی ڤیتامینەکان یاخود ھەوکردنی دەمارەکان.

١٠ – کەمی ڤیتامین B12.

١١- کەمی ماددەی ئاسن لە لەشدا : ئایا بەھۆی کەم خوێنیەوە بێت یاخود خوێن بەربوونەوە بێت یاخود کەمی ھەڵمژینی بێت لە گەدەدا ، باشترین سەرچاوە بۆ زیاد کردنی گۆشتی سورە.

١٢- سستی ئیش کردنی ڕژێنی پیتیوتەری Hypopituitarism): کە کەمی دەردانی ئەو ھۆرمۆنانەی لەم ڕژێنەوە دەرئەچن دەبێتە ھۆی ھەست کردنی بەردەوام بە ساردی و گەرم نەبوونەوە ، کەم خوێنی ، دابەزینی کێش ، کەم خۆراکی.

١٣ – دەرمان : بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان دەبێتە ھۆی ھەست کردن بە سەرما وەک کاریگەرێکی لاوەکی دەرمانەکە بۆ نموونە : وەکو ئیندیراڵ یاخود بێتا بلۆکەرەکان کە بۆ دابەزینی پەستانی خوێن بەکار دێن.

١٤- خواردنەوە ئەلکھولیەکان : لەوانەیە لە پێشدا ھەستی گەرم کردنەوە ببەخشێت ، بەڵام لەبەر ئەوەی دەبێتە ھۆی کشانی مولولەکانی خوێن لەژێر پێستدا ، خوێن لە مێشکەوەو لە سەنتەرەوە زیاتر دێت بۆ پەلەکان ئەمەش دەبێتە ھۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەش بە گشتی ، ھەروەھا ئەلکھول کاریگەری ڕاستەوخۆی ھەیە لەسەر ئەو بەشەی مێشک کە پلەی گەرما ڕێک دەخات ئەمەش لەوەرزە ساردەکاندا کاریگەرییەکی خراپی ھەیە بۆ زیاتر دابەزینی پلەی گەرمای لەش.

د. ھەڤین کەمال شاە محمد

بەنج و ئازارشکاندن و دەرزی چینی

بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە پێنج کەس برینداربوون
پێشت بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە پێنج کەس برینداربوون
زانیاری نوێ لەسەر کارەبای نیشتیمانی و سیتییەکان ڕاگەیەندرا
دواتر زانیاری نوێ لەسەر کارەبای نیشتیمانی و سیتییەکان ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار