سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی هەڵبژێردرا



لەماوەی رابردوودا، هەڵبژاردنی یەکیتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراو و دکتۆر، محەمەد شەهاب، سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکیتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند “لەماوەی ڕابردوودا لە هەر چوار پاێزگای هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوانە بۆ ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکان بەڕێوەچووە”.

دوێنێ چوارشەممە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ یەکەم کۆبونەوە لەژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبونی لیژنەی باڵا، سەرۆک و دوو جێگر و نوێنەریان بۆ یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان دیاریکرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبووەوە و لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆک ودوو جێگر و نوێنەریان بۆ یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان هەڵبژێردران.

بەگوێرەی ژمارەی ئەو دەنگانەی بەدەستیان هێنابوو نەوزاد غەفور کەریم وەک سەرۆکی ژوور و هەریەکە لە شێنی ئەختیار فارس و محەمەد ڕەسوڵ سەعید وەک جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی دیاریکران و عەبید ئەحمەد سڵێمان و بابان عوسمان عومەر وەک نوێنەری ژوور بۆ یەکێتی ژوورە بازرگانییەکان هەڵبژێردران.

بڕیارە ٧ی ئەم مانگە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای دهۆک سەرۆک و جێگرانی سەرۆک هەڵبژێردرێن و لە ٨/١/٢٠٢٤دا لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەرۆک و جێگرانی سەرۆک هەلبژێردرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆک و جێگرەکانی و نوێنەر لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەڵبژێردران.

کەشناسی: بەفر دەبارێت و تەم دروست دەبێت
پێشت کەشناسی: بەفر دەبارێت و تەم دروست دەبێت
بۆ خانمان… بزانە هەریەك لەم باڵندانە چی لەسەر کەسایەتیت دەڵێن؟
دواتر بۆ خانمان… بزانە هەریەك لەم باڵندانە چی لەسەر کەسایەتیت دەڵێن؟
ەیوەندیدار