داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكراكرا



بە پێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتی ئەمڕۆ دوو شەممە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین زیاتر لە 2 ملیار دینار بووە و بەراورد بە دوێنێ‌ یەك شەممە كەمی كردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت، كە لەلایەن جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە ڕایگەیاندووە، داهاتی ڕۆژانە و هەفتانە و مانگانەی نانەوتی فەرمانگەكانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ماڵپەڕەكە، ئەمڕۆ داهاتی گەنجینەكان 2 ملیار و 133 ملیۆن و 556 هەزار و 352 دینار بووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، داهاتی ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ‌ یەك شەممە كەمی كردووە، كە 8 ملیار و 750 ملیۆن و 37 هەزار و 550 دینار بووە.

پەرلەمان دانیشتنێك لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار سازدەكات
پێشت پەرلەمان دانیشتنێك لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار سازدەكات
پشتەماڵەكەی دایان بەسەر شانی مێسیدا هەرادەنێتەوە
دواتر پشتەماڵەكەی دایان بەسەر شانی مێسیدا هەرادەنێتەوە
پەیوەندیدار