کەشناسی عێراق: لە هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت



کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت.

بە پێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باکووری عێراق بەگشتی پەڵەهەور دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە سبەینێ پێنجشەممە، بە هەمان شێوە ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، بەڵام ڕۆژی هەینی، هەندێك جار دەبێت بە هەوری تەواو، لەگەڵ باران و هەورە تریشقەدا، بەفریش دەبارێت.

کەشناسی عێراق پێشبینیشی کرد کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئاسمان پەڵە هەور و یەکشەممەش ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ بێت.

داهاتی نەوتی عێراق کەمترین ئاستی شەش مانگی تۆمارکرد
پێت داهاتی نەوتی عێراق کەمترین ئاستی شەش مانگی تۆمارکرد
عێراق گەشبینە بە کۆتایی هاتنی وشکەساڵی
دوات عێراق گەشبینە بە کۆتایی هاتنی وشکەساڵی
پەیوەندیدار