عێراق گەشبینە بە کۆتایی هاتنی وشکەساڵی



وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراق گەشبینە بە کۆتای هاتنی وشکەساڵی عێراق و دەڵێت: ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە زیادی کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی سامانە ئاوییەکان چەند پێوەرێکی خستەڕوو کە چارەسەری کاریگەرییەکانی وشکەساڵی دەکەن کە ماوەی سێ ساڵە لەسەر یەک لە عێراق بەردەوامی هەیە، لە ئەنجامی زیادبوونی ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە و باشتربوونی عەمبارکردنی ئاو بەهۆی بڕی باران و بەفر لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

وەزیری سامانە ئاوییەکان عەون دیاب عەبدوڵڵا، ڕایگەیاند، دروستبوونی لافاو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر بووە لە ڕێژەی ساڵانەی ئاسایی خۆیان، وەرزی زستانی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو باشترە بەهۆی بارینی بەفر و بارینی زۆر بەتایبەتی لەناو حەوزی دیجلە و فورات لە تورکیا، ئەمەش نیشاندەرێکی ئەرێنییە بۆ دابینکردنی بڕی پێویستی عەمبارکردن لەناو دەریاچەی بەنداوی موسڵ، دوکان و دەربەندیخان.

جەختیشی لەوە کردەوە، “ئەو باران بارینە زۆرە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ڕووبەری کشتوکاڵ و سەوزایی، ئەمە جگە لەوەی سوودی هەیە بۆ ئاودێری بەرهەمی گەنم، هاوکات هەرێمەکانی باکوور و باشوور لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا شایەتی بارانبارینی بەخوڕ دەبن.

عەون دیاب عەبدوڵڵا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئاستی ڕووباری دیجلە دوو مەتر بەرزدەبێتەوە، ئەمەش سوودێکی زۆر بە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات دەگەیەنێت بە زۆنگاوەکانیشەوە، بڕی ئاو لە بەنداوی موسڵ لە ئێستادا باشترە لە جاران بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، ئەمەش ڕێگری لە بە هەڵمبوون دەکات.

بەردانەوەی ئاو بۆ ڕووباری دیجلە لە بەنداوی ئیلیسو لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا لە ٣٠٠ مەتر سێجا لە چرکەیەکەوە بۆ دوو هێندە بە بڕی ٥٠٠ مەتر سێجا لە چرکەیەکدا زیادیکردووە، بەڵام بەردانەوە بۆ ڕووباری فورات لە ئێستادا لە ئاستی پێویستدا نییە.

کەشناسی عێراق: لە هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
پێشت کەشناسی عێراق: لە هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
ژاپۆن هاوکاری کەرتی کشتوکاڵ و فێرکردنی عێراق دەکات
دواتر ژاپۆن هاوکاری کەرتی کشتوکاڵ و فێرکردنی عێراق دەکات
ەیوەندیدار