لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن فڕۆکەیەک بەزیاتر لە ٤٠٠ سەرنشیەوە گڕی گرت



ئەمڕۆ شێشەممە، لە گۆڕەپانی فڕۆکەخانەی هانیدا لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن، فڕۆکەیەک بە زیاتر لە ٤٠٠ سەرنشینەوە گڕی گرت.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنی ناوخۆی وڵاتەکەدا بڵاوکراونەتەوە، لە گۆڕەپانی فڕۆکەخانەی هانیدا، ئاگر لە فڕۆکەیەکی سەربە هێڵی ئاسمانی ژاپۆن کەوتووەتەوە.

لە کاتێکدا هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە درێژەی هەیە، باس لەوە دەکرێت کە ڕەنگە ئاگرەکە بەهۆی بەرکەوتنی بزوێنەری فڕۆکەکە بە زەوی کەوتبێتەوە.

لەو دیمەنانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاوکراونەتەوە، ئاگری بزوێنەرەکە بەرەو کابینەی فڕۆکەکە دەچێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، نزیکەی ٤٠٠ کەس لە سەرنشینان و تیمی ئەو فڕۆکەیەی لە فڕۆکەخانەیەکی تۆکیۆی پایتەخت ئاگری گرت گواستراونەتەوە

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای NHK ژاپۆنی ئاماژەی بەوە کردووە کە ٣٦٧ سەرنشین و ١٢ تیمی ئەو فڕۆکەیەی لە گۆڕەپانی فڕۆکەخانەی هانیدا لە تۆکیۆ ئاگری گرت، گواستراونەتەوە.

نوێترین ئاماری کوژراوانی فەلەستینی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بڵاوکرایەوە
پێشت نوێترین ئاماری کوژراوانی فەلەستینی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بڵاوکرایەوە
سامانە سروشتییەکان بڕی ئەو نەوتەی بڵاوکردەوە کە دابەشکراوە
دواتر سامانە سروشتییەکان بڕی ئەو نەوتەی بڵاوکردەوە کە دابەشکراوە
ەیوەندیدار