فڕن بۆ پێدانی نان و سەمون لەبری ئارد بە هاوڵاتیان دادەنرێت



وەزارەتی بازرگانی هەنگاو دەنێت بۆ دامەزراندنی نانەواخانەکان لە بەغدا ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ ئامادەکردنی سەمون بۆ هاوڵاتیان لەجیاتی ئارد بە بڕەپارەیەکی کەم، هاوکات کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی بیسمەیە یەکەم وێستگەی پڕۆژەکە دەبێت و لەحاڵەتی سەرکەوتنی پرۆژەکەدا بۆ پارێزگاکانی دیکە دەگوازرێتەوە.

تالیب حەسەن نەهمە، بەڕێوەبەری گشتی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا بە ڕۆژنامەی “سەباح”ی ڕاگەیاندووە، گرنگترین ئەو بەرنامانەی کە لە ساڵی نوێدا دەست پێدەکرێن لە نێو پلانەکاندا کە سێ ئاڕاستە لەخۆ دەگرێت، کە مامناوەند و درێژخایەنن، جگە لە سێیەمیان کە بە درێژایی ساڵ جێبەجێ دەکرێن، گرنگترینیان پڕۆژەی دامەزراندنی فڕنە بەمەبەستی پێدانی سەمون لەبری ئارد بە خێزانەکان و هەر تاکێک مانگانە ١١٠ سەموونی لەبەرامبەر بڕەپارەیەکی کەم پێ دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد کە قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوە لە ناوچەی کەرخ لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی گەڕەکی سەلام دەستی پێکردووە و سەرکەوتوو بووە، وتیشی پڕۆژەکە لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی بیسمەیە دەست پێدەکات لە ماوەی داهاتوودا دوای تەواوبوونی لایەنە تەکنیکی و لۆجستییەکانی پڕۆژەکە و ڕێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتی بەکرێدانی دوکانی تایبەت بۆ فرۆشتنی سەمون و هەروەها پشتیوانیکردنی کۆمەڵەی نانەواخانەی نیشتمانی بۆ دابینکردنی نان.

ئەوەشیخستەڕوو، چەندین ڕێوشوێن هەیە بۆ گۆڕینی کلتووری پشتیوانی و هاوکارتیکردنی هاوڵاتیان، چونکە بەشێکی زۆری هاوڵاتیان ڕەتیان کردووەتەوە ئارد وەربگرن یان بە بریکارەکانیان فرۆشتووەتەوە بۆەیە بڕیاردراوە بە گۆڕینی ئارد بۆ سەموون و نان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکدا و لەتەواوی پارێزگاکانی عێراقدا جێبەجێ دەکرێت.

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پێشت کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پرۆژەی میترۆی بەغدا دەستبەکارەکانی دەکات
دواتر پرۆژەی میترۆی بەغدا دەستبەکارەکانی دەکات
ەیوەندیدار