کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە کە تێدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ سێ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما  نزم دەبێتەوە و بەراورد بە تۆمارکاروەکانی دوێنی یەک پلە دادبەزێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا ئەوەشخراوەتەڕوو، سبەی چوار شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری درووسبونی تەمێكى سوك لەهەندێ ناوچەدا لە کاتەکانی بەیانی زوودا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ لە یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : لە شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : ١٤ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٣ پلەی سیلیزی

دهۆک : ١٤ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ١٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٥ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٢٠ پلەی سیلیزی

سۆران : ١٢ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ١٨ پلەی سیلیزی

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی ژاپۆن گەیشتە ٤٨ کەس
پێشت ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی ژاپۆن گەیشتە ٤٨ کەس
فڕن بۆ پێدانی نان و سەمون لەبری ئارد بە هاوڵاتیان دادەنرێت
دواتر فڕن بۆ پێدانی نان و سەمون لەبری ئارد بە هاوڵاتیان دادەنرێت
ەیوەندیدار