ڕاوێژکارێکی سودانی زانیاری نوێ لەسەر بودجە ئاشکرا دەکات



مەزهەر محەمەد ساڵح، خەرجیە سەرەکیەکانی بودجەی ئەمساڵی خستەڕوو، جەختی لەوە کردەوە کە پاشەکەوتی دارایی کەرتی تایبەت بەشدار دەبێت لە رەخساندنی هەلی کار و زیادکردنی داهات.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، بودجەی فیدڕاڵی بەپێی یاسای ژمارە ١٣ ی ساڵی ٢٠٢٣ پەسەندکراوە، پارێزگاری لە خەرجیە چەسپاوەکانی خۆی دەکات و ڕەچاوی پێشهاتەکانی نرخی نەوت لە جیهاندا دەکات.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ئاڕاستەی یەکەمدا پتەوکردنی سیستەمی داراییە هاوتەریب لەگەڵ زیادکرنی داهاتە نانەوتیەکان، ئاڕاستەی دووەمیش نەرمی نواندنی یاساییە لە کات و ساتەکانی خەرجیە گشتیەکان.

وتیشی،  بودجە پارێزگاری لە چەسپاوی خەرجیەکان دەکات، لە پێش هەمووشیانەوە مووچە و پڕۆژەکانی خزمەتگوزاریەکان، جگە لەوەش پڕۆژەکانی پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت و بازاڕی کارکردن و بە گەڕخستن.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە، پاشەکەوتی دارایی کەرتی تایبەت بەشداری دەکات لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان و ڕەخساندنی هەلی کار کە داهات دابین دەکەن و بە شێوازێکی هاوبەشی ستراتیژی لەنێوان دەوڵەت و کەرتی تایبەتدا بەڕێوەدەچێت.

ئابووری ئیسرائیل لە داڕماندایە
پێشت ئابووری ئیسرائیل لە داڕماندایە
ئومێد خۆشناو: گرنگی زیاتر بە سنووری هەریر دەدرێت
دواتر ئومێد خۆشناو: گرنگی زیاتر بە سنووری هەریر دەدرێت
ەیوەندیدار