ئابووری ئیسرائیل لە داڕماندایە



ڕاپۆرتێکی میدیایی ئەمریکی تیشکی خستەسەر تێچووی ماددی شەڕی غەززە، زیانە ئابوورییە وێرانکەرەکان کە بە فەڵەستین و ئیسرائیل گەیشتووە.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، غەززە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل تووشی وێرانکاری بووە و زیانە ئابوورییەکانی هێشتا هەژمار نەکراوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، نزیکەی نیوەی باڵەخانەکان بە گشتی و دوو لەسەر سێی ماڵەکان لە غەززە زیانیان بەرکەوتووە یان وێرانبوون، ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون و زیاتر لە ٢١ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە لایەکی دیکەوە ئابووری ئیسرائیلیش گورزێکی توندی بەرکەوتووە، لە کاتێکدا شرۆڤەکارانی ئابووری دەڵێن کە کاریگەرییەکانی تا ئێستا بەراورد دەکرێت بە زیانەکانی پەتای کۆرۆنا و ئەگەر شەڕەکە بەردەوام بێت، لەوانەیە ئەوەش تێپەڕێنێت.

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ڕوونیکردەوە، کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە خەرجی حکومەت و قەرزەکانی زیادی کردووە، داهاتی باج کەمی کردووە، لە کاتێکدا بانکی ئیسرائیل پێشبینی دابەزینی بەرهەمی گشتی دەکات، هاوکات شارەزایان پێشبینی داڕمانی ئابووری دەکەن.

بەپێی ڕۆژنامەکە، ئیسرائیل پارەیەکی زۆر خەرج دەکات بۆ جێگیرکردنی نزیکەی ٣٠٠ هەزار سەربازی یەدەگ لە شەڕەکەدا، بۆ کڕینی چەک وە هەروەها بۆ ئەو ٢٠٠ هەزار کەسەی کە گوندەکانی سەر سنووری غەززە و سنووری باکووریان لەگەڵ لوبنان چۆڵکردووە، کە حزبوڵڵا ڕۆژانە بۆردومانی دەکات.

زۆرێک لەو کەسانە لە هۆتێلەکانی باکوور و باشووردا نیشتەجێ دەکرێن و خۆراکیان پێدەدرێت لەسەر حیسابی حکومەت، ئیسرائیل زیانێکی ئابووریی بەرچاوی بەرکەوتووە بەهۆی وەستانی کەرتی گەشتیاری و بیناسازی، لەگەڵ ئەوەشدا بێکاریی و دابەزینی هەناردەکردن پەرەیسەندووە.

مووچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت
پێشت مووچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت
ڕاوێژکارێکی سودانی زانیاری نوێ لەسەر بودجە ئاشکرا دەکات
دواتر ڕاوێژکارێکی سودانی زانیاری نوێ لەسەر بودجە ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار