وەزارەتی پێشمەرگە دژی هیرشە درۆنییەکە هەڵوێستی نواند



وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،  سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر بارەگاییەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین و مافی بەرپەرچدانەوەمان دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە توندی سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر بارەگاییەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، کە لە بەرواری ٣٠ کانوونی یەکەمی ٢٢٠٢٣ لە سنووری پیرمام-هەولێر لەلایه‌ن گروپە لە یاسا دەرچوەکان ئەنجام درا.

ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، بانگی حکومەتی عێراقی و تەواوی دۆستانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین، کە کە پاڵپشتمان بن بۆ ڕاگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسیارانەیە کە دەبێتە هۆی ئاشووبی زیاتر بۆ هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەقامگیری، ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، زامنیی ئارامی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکەشە، هەر بۆیە هەرچی زووە دەبێت بکەرانی ئەو کارە تیرۆریستیانە بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.

دووپاتیشی کردەوە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک هەمیشە بۆ پاراستنی خاک و میللەتەکەمان، مافی بەرپەرچدانەوەی پێویست و گونجاوی دەبێت.

ئومێد خۆشناو: گرنگی زیاتر بە سنووری هەریر دەدرێت
پێشت ئومێد خۆشناو: گرنگی زیاتر بە سنووری هەریر دەدرێت
دەرەنجامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە
دواتر دەرەنجامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار