حزبوڵڵا کوژرانی چوار چەکداری لە پێکدادان لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند



حزبوڵڵای لوبنان لەبارەی پێکدادانەکان لە سنوورەکانی باشووری لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا حزبوڵڵای لوبنان ئاماژەی بەوەکردووە چوار چەکداری دیکەی حزبەکە لە پێکدادانەکانی لەسەر سنوورەکانی باشووری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسرائیل کوژراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “حەسەن مووسەوی، حەیدەر مزاوی، ڕەکان سەیفەدین و عباس ئەل عەجەمی کە ئەندامی حزبوڵڵا بوون، لەپێناو قودسدا گیانی خۆیان بەختکرد”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی پێکدادانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵڵا لەسەر سنووری لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، ١٣٣ چەکداری حزبوڵڵا کوژراون. هاوکات، ٢٨ کەسی سڤیل لە لوبنان و پێنج لە ئیسرائیل و نۆ سەربازی ئیسرائیلیش کوژراون.

وتەبێژی گەشتوگوزار: بەهۆی قەیرانی داراییەوە سلێمانی ناڕازێنرێتەوە
پێشت وتەبێژی گەشتوگوزار: بەهۆی قەیرانی داراییەوە سلێمانی ناڕازێنرێتەوە
بازرگانێکی نێودەوڵەتی بیانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیر کرا
دواتر بازرگانێکی نێودەوڵەتی بیانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیر کرا
ەیوەندیدار