وتەبێژی گەشتوگوزار: بەهۆی قەیرانی داراییەوە سلێمانی ناڕازێنرێتەوە



سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ سەری ساڵی نوێ وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجەوە ئەمساڵ ئامادەکاری نەکراوە.

ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند، ئەمساڵ بە هۆی قەیرانی داراییەوە هیچ ئامادەکاری و ڕازاندنەوەیەک لە سلێمانی ئەنجام نادرێت ، تەنها شەقامی سالم بە سادەیی دەڕازێنرێتەوە.

ئارام شوانی، ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ ئامادەکارییەکان وەک ساڵانی ڕابردوو نییە، بەهۆی قەیرانی دارایی، نەبوونی بودجە و دەسەڵاتی پێویست نەتوانراوە ئامادەکاری بۆ چالاکی گەورە بکرێت و سلێمانی بڕازێندرێتەوە، تەنها لە شەوی سەری ساڵدا ستوونەکانی کارەبای شاڕێی سلێمانی دەڕازێنرێتەوە.

وتیشی، هەندێک کۆمەڵە و ڕێکخراوی بچووک بە شێوازی سەربەخۆ چالاکی ئەنجامدەدەن، هاوکات ساڵی ڕابردوو بە شێوازێکی تایبەت و جیاواز شاڕێی سالم ڕازێندرابوەوە، چالاکی کەلەپووری، هونەری و میوزیک ئەنجامدرا، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی نەبوونی بودجەوە نەتوانراوە ئەنجامبدرێت.

تا ئێستا تەنها لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٥ هەزار گەشتیار ڕوویان لە شاری سلێمانی کردووە، کە ٪٩٠ یان لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوون، پێشبینی دەکرێت بگاتە ٦٠ بۆ ٦٥ هەزار کەس.

لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا ئێران وەک ئێستا وشک و بێ باران نەبووە
پێشت لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا ئێران وەک ئێستا وشک و بێ باران نەبووە
حزبوڵڵا کوژرانی چوار چەکداری لە پێکدادان لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند
دواتر حزبوڵڵا کوژرانی چوار چەکداری لە پێکدادان لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند
ەیوەندیدار