ئەمریکا هێزە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی بۆردومانکرد



ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ی کانووونی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ژمارەیەک هێرشیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕوانگەی سوریدا ئاماژە بەوەکراوە،

هێزەکانی ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشیان کردووەتە سەر گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا و ئەوەش لە کاردانەوەى ئەو هێرشانەى ئەو گروپانە دەیکەنە سەر بنکەو بارەگاکانى ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا.

باسی لەوەشکردووە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئەمریکا ٩ هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر بارەگاى گروپە چەکدارییەکان و هێرشەکان لەسەر سنوورى عێراق سوریا لە ناوچەکانى ئەلبوکەمال ئەنجامدراوەو بارەگاى ئەو گروپانە بە ئامانج گیراون هێرش دەکەنە سەر بنکەو بارەگاکانى هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا.

بە گوێرەى زانیارییە سەرتاییەکان، بەهۆى هێرشەکانەوە زیاتر لە ٢٠ چەکدار کوژراون و برینداربوون، کە چەکدارى سورى و ئێرانیش لە ناو کوژراو و بریندارەکاندا هەیە.

مامۆستایانی وانەبێژ ڕەتیدەکەنەوە تەنها کەسێک نوێنەریان بێت
پێشت مامۆستایانی وانەبێژ ڕەتیدەکەنەوە تەنها کەسێک نوێنەریان بێت
لە شارێکی هەریم ئاهەنگەکانی سەری ساڵ ئەنجامنادرێت
دواتر لە شارێکی هەریم ئاهەنگەکانی سەری ساڵ ئەنجامنادرێت
ەیوەندیدار