لە شارێکی هەریم ئاهەنگەکانی سەری ساڵ ئەنجامنادرێت



بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، ڕایگەیاند، ئامادەکاری لە شوێنە گەشتیارییەکان کراوە، چەند لیژنەیەک بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران پێکهێندراون و ناوچە گەشتیارییەکانیش هەمووی کراونەتەوە.

فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، ڕاگەیاند، ئەمساڵ هیچ ئاهەنگێکی فەرمی بەبۆنەی سەری ساڵەوە لە سۆران ناکرێت، وەک نیشاندانی هاوخەمییەک بۆ ئەو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی ٨ـی ١٢ کە ڕوویدا.

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، ئاماژەی بەوەکرد، ئامادەکاری لە شوێنە گەشتیارییەکان کراوە، چەند لیژنەیەک بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران پێکهێندراون و ناوچە گەشتیارییەکانیش هەمووی کراونەتەوە، هاوکات هۆتێل و مۆتێلەکانیش ئەمساڵ بۆ گەشتیاران کراوە دەبن و هیچ شوێنێک داناخرێت.

شەوی هەینی ڕۆژی ٨ کانوونی یەکەم لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سۆران کە ژمارەیەک قوتابی، مامۆستا و هاووڵاتی ئاسایی تێیدا نیشتەجێبوون، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

 

ئەمریکا هێزە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی بۆردومانکرد
پێشت ئەمریکا هێزە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی بۆردومانکرد
شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
ەیوەندیدار