مامۆستایانی وانەبێژ ڕەتیدەکەنەوە تەنها کەسێک نوێنەریان بێت



مامۆستایانی وانەبێژ ڕایانگەیاند، هیچ بەرپرسێکی پەروەردەیی و حکومی نابێت وەکو تاک لەگەڵ هیچ کەسێک دابنیشێت و بۆچوونی تاک بکاتە بۆچوونی گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ، ده‌ڵێن، “هیچ کەسێک نوێنەری گشتی ئێمە نییە”.

له‌ ڕاگەیەندراوێکدا كه‌ واژۆی نوێنه‌ری مامۆستایانی وانەبێژ له‌ ١٥ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌، تێیدا هاتووه‌: ” لای هەمووان ڕوونە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە لەکار و ژیانی تایبەتی خۆیان بووراون، خۆیان و کات و لایەنی ماددییان خۆبەخشانە تەرخانکردووە بۆ کاری وانەبێژان، ئەم کارە بەهەوڵ و هەماهانگی و هەموولایەک بەڕێوەچووە و بەڕاوێژ بڕیار لەهەنگاوەکانی داهاتوو دراوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، “وەکو نوێنەرانی سەرجەم ئەو شارو شارۆچکه‌كان بۆ ڕای گشتی و تەواوی کەناڵ و بەرپرسانی پەروەردەیی ڕایدەگەیەنین، نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ هیچ کەسێک وەکو نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ تەماشانەکەن و بەتەنیاش هیچ کەسێک ناتوانێت بەدەم کێشەی مامۆستایانی وانەبێژانەوە بچێت، بۆ هیچ کەسێک نییە ناوی وانەبێژان وەکو پاشناوی شەخسیی بۆخۆی بەکار بهێنێت”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەموو نوێنەرانی شار و شارۆچکەکان جێگەی ڕێز و تەقدیرن و خزمەتی هیچ کەس نابێت پشتگوێ بخرێت و نابێت هیلاکی هیچ نوێنەرێک بچێتە گیرفانی تاکە کەسێکی ترەوە، ” ئەم بڕیارانەش دوای کۆبوونەوەیەکی سێ کاتژمێریی لە ناوەڕاستی وەرزی یەکەمی بایکۆت بڕیاری لێدراوە و بۆچوونی سەرجەم شارو شارۆچکەکانی سنوری بایکۆتی لەسەرە”.

مامۆستایانی وانه‌بێژ باسیان لەوەکرد، “هیچ بەرپرسێکی پەروەردەیی و حکومی نابێت وەکو تاک لەگەڵ هیچ کەسێک دابنیشێت و بۆچونی تاک بکاتە بۆچونی گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ، کە وەک ڕایەڵەیەکی پێکەوە بەسراو نوێنەرەکانیان خەریکی خزمەتن”.

 

وادەی بارانبارین دیاریکرا
پێشت وادەی بارانبارین دیاریکرا
ئەمریکا هێزە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی بۆردومانکرد
دواتر ئەمریکا هێزە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی بۆردومانکرد
ەیوەندیدار