بەتۆمەتی دزیکردن پۆلیس تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بلاویکردەوە، کەسێکیان بە تۆمەتی دزینی پاتری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەستگیر کردووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەدەکات، دوای ئەوەی چەن هاووڵاتیەک سکاڵایان هێنایە بنکەی پۆلیسی شەهیدانی قەزای کەلار و ئاگاداریان کردینەوە کە شەوان پاتری ئۆتۆمبێلەکانیان لەجۆری بارهەڵگر لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەدزرێت،
دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بنکەی پۆلیسی شەهیدان توانیان تۆمەتبار دەستگیربکەن دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانی بەوەدانا کەماتوورسکیل و پاتری چەندین ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری دزیوە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 بەندکراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
وێنە.. شەش کەس بەهۆی خواردنی قارچکەوە ژەهراوی بوون
پێشت وێنە.. شەش کەس بەهۆی خواردنی قارچکەوە ژەهراوی بوون
تورکیا بۆردومانەکانی بۆ ڕۆژئاوا دەستپیکردەوە
دواتر تورکیا بۆردومانەکانی بۆ ڕۆژئاوا دەستپیکردەوە
ەیوەندیدار