لی سۆن کیون بە مردوویی دۆزرایەوە



ئەکتەری ناوداری کۆری لی سۆن کیون، ئەستێرەی فیلمی “پاراسایت” کە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە ئەمڕۆ لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا بە مردوویی دۆزرایەوە،

دەسەڵاتدارانی کۆریای باشوور، ئەمڕۆ چوار شەممە هەواڵی مردنی لی سۆن کیون یان پشتڕاستکردەوە، کە بەهۆی بەکارهێنانی زیادەی ماددەی هۆشبەر و ژەهراویبوون بە یەکە ئۆکسیدی کاربۆن لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە.

پێشتر بەڕێوبەری کارەکانی لی سەردانی ماڵی لی کردبوو لە شاری چیۆنگدام دۆنگ لە باشووری سیئۆل، دواتر پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و هەواڵی دیارنەمانی لی بە پۆلیس دەدا، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە یاداشتێکی لە ماڵەکەیدا دۆزیبووەوە، کە لە یاداشتی خۆکوژی دەچێت، ماڵەکەی بەجێهێشتووە و ئۆتۆمبێلەکەی دیارنەماوە .

پێشتر لی لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەندین جار لەلایەن پۆلیس و دەسەڵاتدارانی بەشی ماددەی هۆشبەرەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە، دوای ئەوەی پشتڕاستکرایەوە ئەو ئەکتەرە، ئالودەی ماددەی هۆشبەر بووە و بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاری دەهێنێت.

هەرچەندە شارەزایانی بەشی مادەی هۆسبەری ئەو وڵاتە ئامادەی شوێنی دۆزینەوەی تەرمەکە بوون، بەڵام بەپێی وتەی پۆلیس تا ئێستا نەزانراوە ئەو مادەیەی بەکاریهێناوە چییە و لەکوێوە بەدەستی خستووە.

ئەکتەرە تەمەن 48 ساڵەکە ناوبانگێکی جیهانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی فیلمی “پاراسایت” کە ڕۆڵی سەرەکی تێدا بینی، لە ساڵی 2020 خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا.

ئەو ئەکتەرە دێرینە لە ساڵی ٢٠٢١ خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرانی شاشەی بەدەستهێنا، شانبەشانی هاوڕێکانی لە کاستی “پاراسایت”، هەروەها ساڵی ڕابردووش پاڵێوراو بوو بۆ باشترین ئەکتەر لە خەڵاتی نێودەوڵەتی ئیمی بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی زانستی خەیاڵی “دکتۆری مێشک”.

مامۆستایەكی خانەنشین: تكایە دڵسۆزان فریای پڕۆسەی خوێندن بكەون
پێشت مامۆستایەكی خانەنشین: تكایە دڵسۆزان فریای پڕۆسەی خوێندن بكەون
لە سلێمانی نرخی نانی تیری و نانەوا و سەموون دیاری كرا
دواتر لە سلێمانی نرخی نانی تیری و نانەوا و سەموون دیاری كرا
ەیوەندیدار