مامۆستایەكی خانەنشین: تكایە دڵسۆزان فریای پڕۆسەی خوێندن بكەون



مامۆستایەكی خانەنشین “تكا” لە هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و سەرۆك و سەركردایەتی حزبەكان و وەزیرانی پەروەردە و دارایی و مامۆستایانی ئایینی و “دڵسۆزانی وڵات” دەكات، كە فریای پڕۆسەی پەروەردە بكەون و دەڵێت: با خوێندنی ساڵێکی جگەر گۆشەکان بە فیڕۆ نەڕوات.

عومەر عەلی، مامۆستای خانەنشین لە پەیامەكەیدا بەناوی “تـکـایـە، تـکـایـە دڵـسـۆزان فـریـای پـڕۆسـەی خوێـنـدن بـکــەون!!” ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوا وەرزی یەکەمی خوێندن تەواو بوو، بەڵام پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان بێبەش بوون لە خوێندن، چونکە مامۆسـتایان و وانەبێژانی بایکۆتی دەوامیان کردوە و داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن، کە لە سەر هەقن.

دەشڵێت: بۆئەوەی لە وەرزی دووەم بایکۆت دووبارە نەبێتەوە و بە تەواوی پڕۆسەی خوێندن پەکی بکەوێت، ئەم داواکاریە ئاراستەی ئەم بەڕێزانە دەکەم، کە چـارەسـەری کێشەکە بکەن بە (پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران و دامەزراندنی مامۆستایانی وانـەبێژ یان زیادکردنی پارەی بەشەوانەکانیان و دانەوەی مووچەکانیان) و خۆبەدوورگرتن لە شێوازی بە زۆر دەوام کردن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “تـکـایـە حـەکـیـمـانـە هەوڵبدەن بۆ چارەسەری کێشەی خوێندن و دڵسۆزانە لیژنە دروست بکەن پێش دەستپێکردنی وەرزی دووەم مافی فەرمانبەران و مامۆسـتایان و وانەبێژان بدرێت و خوێندنی ساڵێکی جگەرگۆشەکان بە فیڕۆ نەڕوات”.

ئەو مامۆستا خانەنشینە پەیامەكەی ئاڕاستەی ئەم كەس و لایەنانە كردووە:
ڕێزدار کاك مەسعود بەرزانی
بەڕێز کاك مەسرور بەرزانی
بەڕێز کاك نێچیر بەرزانی
ڕێزدار کاك باڤێڵ تاڵەبانی
بەڕێز کاك قوباد تاڵەبانی
بەڕێز وەزیری پەروەردە
بەڕێز وەزیری دارایی
بەڕێزان ئەندامانی پەڕلەمانی کـوردوسـتـان
بەڕێزان پارێزگاری سـلـێـمـانـی و هـەڵـەبـجـە
بەڕێزان لێپرسراوی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین
بەڕێزان سەرکردایەتی یەکێتی و پارتی
بەڕێزان لێپرسراوی مەڵبەندەکانی یەکێتی
بەڕێزان لێپرسراوی لقەکانی پارتی
بەڕێزان وتاربێژ و زانایانی بەقەدری ئاینی
بەڕێزان لێپرسراوی هەموو حیزبەکانی کـوردسـتان
بەڕێزان سەرۆكی هۆز و عەشیرەتەکان
بەڕێزان مامۆستایان و وانەبێژانی ناڕازی
بەڕێزان کەناڵەکانی ڕاگەیان بۆ بڵاوکردنەی بابەتەکە و بەدواداچونی

د.بەشیر حەداد: ھەژماری من کێشەی مووچە چارەسەر دەکات
پێشت د.بەشیر حەداد: ھەژماری من کێشەی مووچە چارەسەر دەکات
لی سۆن کیون بە مردوویی دۆزرایەوە
دواتر لی سۆن کیون بە مردوویی دۆزرایەوە
ەیوەندیدار