هاتووچۆی سلێمانی: ئەمڕۆ سەردانمان مەكەن



هاتووچۆی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەكات ئەمڕۆ سەردانیان نەكەن بەهۆی پچڕانی هێڵی نێتۆرك لەگەڵ سێرڤەری گشتی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ـ بەشی مۆڵەت ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكات بەهۆی پچڕانی هێڵی نێتۆرك لەگەڵ سێرڤەری گشتی تەنها مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانە وەردەگرن كە دوێنێ سەردانیان كردوون و كۆدیان وەرگرتووە جگە لەو هاوڵاتییانە ئەمڕۆ هیچ هاوڵاتییەكی تر سەردانیان نەكات بەمەبەستی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری.

بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، پچڕانی هێڵەكە تەنها پەیوەندی بە هاتووچۆی سلێمانییەوە نییە، بەڵكو هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك هەمان كێشەیان هەیە.

ڕۆژانە زیاتر لە 1000 پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دەدرێن
پێشت ڕۆژانە زیاتر لە 1000 پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دەدرێن
لەسەر ناردنی 400 ملیارەكە سكاڵا تۆمار كرا
دواتر لەسەر ناردنی 400 ملیارەكە سكاڵا تۆمار كرا
ەیوەندیدار