دەیەمین سەبەتەی خۆراک دابەشدەکرێت



وەزارەتی بازرگانی وادەی ئامادەکردنی دەیەمین سەبەتەی خۆراکی بۆ ئه‌مساڵ دیاریکرد، هاوکات دووپاتیکردەوە کە لە ماوەی ئەمساڵدا پلانی ئامادەکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی بەسەرکەوتووی ئەنجامدراوە.

موسه‌نا فەریجی، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، “وەزارەتی بازرگانی لە ڕێگەی کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراکەوە، دەیەمین سەبەتەی خۆراکی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ تەواو کرد، بەپێی ئەو کاتانەی پەسەند کراون”.

موسه‌نا فه‌ریجی ئاماژەی بەوەکرد، “دەهەمین بەشەخۆراکی مانگانە بۆ بریکارەکان ئاماده‌كراون و ئاگادار کراونەتەوە کە بچن و پڕۆسەی وه‌رگرتنی ده‌ستپێبكه‌ن”.

وتیشی، ” لە ڕۆژانی داهاتوودا دەیەمین بەشەخۆراکی مانگانە بۆ سەرجەم پارێزگا و ناوچەکانی بەغدا ئامادە دەکرێن”.

دووپاتیشی کردەوە، “وەزارەتی بازرگانی تەواوی ئەو ئەرکەی بە ئەنجام گەیاندووە، بەو پێیەی بەڵێنی دابوو کە لە ماوەی ئەمساڵدا دە سەبەتەی خۆراک بۆ هاووڵاتییان دابینبکات”.

ڕۆناڵدۆ نازناوی گۆڵکاری ساڵی ٢٠٢٣ی بەدەستهێنا
پێشت ڕۆناڵدۆ نازناوی گۆڵکاری ساڵی ٢٠٢٣ی بەدەستهێنا
لە یەك ڕۆژدا هەشت ملیۆن کەس داوای دامەزراندنیان پێشکەشی دژە تیرۆر کردووە
دواتر لە یەك ڕۆژدا هەشت ملیۆن کەس داوای دامەزراندنیان پێشکەشی دژە تیرۆر کردووە
ەیوەندیدار