گاردیان: دووفاقی ئەمریكا لەنێوان ئۆكراینا و غەززە یارییەكی مەترسیدارە



ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكدا هۆشداری دروست بوونی دۆخێكی مەترسیدار دەكات و ڕایدەگەیەنێت، دوو پێوانەیی “دووفاقی” ئەمریکا لە نێوان ئۆکراینا و غەززە دەرگای یارییەکی مەترسیدار دەکاتەوە.

ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، یاریكردنی ڕۆژئاوا و ئەمریکا سیستەمێکی جیهانی ئاشکرا دەکات، کە ئەویش هەوڵی زاڵبوونە بەسەر تەواوی وڵاتاندا، تەنانەت ئەگەر دووفاقی بەکاربهێنێت بۆ جیاکردنەوەی تاوانێک لە تاوانێكی تر و لێکدانەوەی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی تایبەت نەك لەسەر بنەمای ستانداردەکانی یاسای نێودەوڵەتی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارەکەی جۆ بایدن بۆ بەرگریکردن لە هێرشە خوێناوییەکانی ئیسرائیل لە غەززە دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی دەستدرێژییەکە لە چوارچێوەیەکی جیاوازدا و شەرمەزارکردنی هێرشەكانی ڕوسیا لە ئۆکراینا، نەک هەر بۆنەیەک نییە بۆ نیگەرانی لای لیبراڵەکان و پارێزەران، بەڵکو بووەتە هۆكارێكی کاریگەر لە پەیوەندییەکانی باکوور و باشوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی جیهاندا.

وەك لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، “هەڵبژاردەی ئەمریکا، وەک لە بەشێکی زۆری باشووری جیهانیدا دەبینرێت، پێدەچێت ببێتە هۆی حیساباتی فراوانتر. لە ڕابردوودا زۆرجار فەلەستین وەک حاڵەتێکی مێژوویی تایبەت لە سیاسەتی جیهانیدا مامەڵەی لەگەڵ دەکرا، بەو پێودانگەی پارێزراوێكی قبوڵكراوە لەلایەن ئەمریكاوە”، بەڵام ئێستا بە وتەی دانیال لیڤی، شارەزای ئیسرائیلی، “ئەو پرسە گەیشتووەتە دڵی ئەو شتەی، کە هەندێک ناویان ناوە قەیرانی فرەیی”.

لیڤی بۆ ڕۆژنامەكە وتویەتی، “پراکتیکی قۆرخکاریی ئەمریکی سەبارەت بە چارەنووسی غەززە لەگەڵ ئەو جیهانەی ئەمڕۆ تێیدا دەژین و لەگەڵ جیۆپۆلەتیکی هاوچەرخدا ناگونجێت، شتێکی گرنگ و سەرنجڕاکێش ڕوویداوە و ڕەنگە تەنانەت سەرچاوەی هەندێک هیواش بێت، کە ئەویش ئەوەیە، بینیومانە کە بۆ بەشێکی زۆر لە باشووری بەناو جیهانی و لە زۆرێک لە شارەکانی ڕۆژئاوا، فەلەستین ئێستا جۆرێك لە فەزای ڕەمزی داگیرکردووە، کە بووەتە بەرجەستەی یاخیبوون لە دووڕوویی ڕۆژئاوا، دژی ئەم نەزمە جیهانییە قبوڵنەکراوە و دژی نەزمی دوای کۆلۆنیالیزم”.

دەشڵێت: “ئەم پێوەرە ئەمریکییانە لە غەززە دەرکەوتن. مەزاجی شاراوەی دژە ئەمریکی بەهێزتر بوو، بەو پێیەی سەیری دوو بابەتی هاوشێوە دەکات، بەڵام هەمان پێوەر لە نێوان ئەوەی لە ئۆکراینا ڕوودەدات و ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات جێبەجێ ناکات”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەوەی لە هەمووی سەیرترە ئەوەیە، کە ئیسرائیلی بە تاوانی جەنگ مەحکوم نەکردووە. نەک هەر بە ئاشکرا و شەرمەزارانە لایەنگری لایەنی ئیسرائیلی کرد و ڕاستی دووڕوویی بۆ ئەو دیموکراسییە بەتاڵە ئەمریکییە ئاشکرا کرد، کە واشنتۆن لەگەڵی بووە بۆ لەناوبردنی سەری وڵاتان و جیهانیش.

چوار تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران
پێشت چوار تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران
چارەنووسی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم ئاشكرادەكرێت
دواتر چارەنووسی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم ئاشكرادەكرێت
ەیوەندیدار