پارتی: نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان پشکی حکومەتی عێراقە



فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، خاڵە سنوورییەکان یەکێکە لەوشتانەی کە پێویستە گفتوگۆیان لەبارە بکرێت لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵیدا، چونکە بە داهاتی نانەوتی هەژمار دەکرێن و  بەگوێرەی یاسای دارایی پێویستە حکومەتی هەرێم نیوەی ئەو داهاتانە ڕادەستی بەغدا بکات.

ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بە رؤژنامەی سەباحی عێراقی ڕاگەیاندووە، ئەو شاندەی هەرێم کە لەم مدواییانەدا سەردانی بەغدایان کرد، گفتوگۆی بابەتەکانی تایبەت بە خاڵە سبنوورییەکان و ئەو بابەتانەی دیکەیان کردووە کە داهاتەکانیان بە بەشێک لە داهاتی نانەوتی هەژمار دەکرێن لە بودجەی عێراقدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێککەوتن لەسەر ئەم بابەتانە گرنگییەکی گەورەی هەیە، چونکە داهاتە نانەوتییەکانی وەک داهاتی خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان و پاسپۆرت و کارتی نیشتیمانی و ئەوانی دیکە پێویستە هەموویان بچنە ناو یاسای داراییەوە، کە بەگوێرەی ئەم یاسایە پێوسیتە نیوەی داهاتەکان کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی دەکەوێت بگەرێنێتەوە بۆ عێراق.

وتیشی، هەوڵدەدەین لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بگەینە ڕێککەوتن.

باسی لەوەشکرد، بودجەی ٢٠٢٤ باشتر دەبێت لە بودجەی ئەم ساڵ، هەرچەندە هەندێک کۆسپ هەیە، لەوانە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، کە پێویستی بە هەندێک تێگەیشتن هەیە.”

پزیشکانی پلەبەند لە “خەڵک”ەوە ڕوونکردنەوە دەدەن
پێشت پزیشکانی پلەبەند لە “خەڵک”ەوە ڕوونکردنەوە دەدەن
مەزڵوم عەبدی: تورکیا سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
دواتر مەزڵوم عەبدی: تورکیا سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
ەیوەندیدار