پزیشکانی پلەبەند لە “خەڵک”ەوە ڕوونکردنەوە دەدەن



بەهۆی دابەش نەكردنی سێ‌ مووچەی ئەمساڵەوە پزیشکانی پلەبەند بایكۆتیان لە دەوام ڕاگەیاند و دەڵێن: “ئەرکی پزیشکانی پلەبەند زۆرە و ناتوانن لەسەر گیرفانی خۆیان خواردن بکڕن و هاتووچۆ بکەن”.

دوینێ پزیشکانی پلەبەند ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد،  بەهۆی ئەوەی مووچەی سێ مانگی کۆتای ئەمساڵیان وەرنەگرتووە و تا ئێستا دیار نییە دەدرێت یاخود نا، بۆیە لە ئەمڕۆوە سەرجەم بنکە و مەڵبەندە تەندروستیەکان بایکۆت دەکەن.

پزیشکانی پلەبەند بۆ تۆڕی میدیای خەڵک ڕایانگەیاند، ” هۆکاری بایکۆت کردنی ناوەندە تەندروستییەکان وەک جارەکانی پێشتر دەگەڕێتەوە بۆ وەرنەگرتنی مووچە لە کاتی خۆیدا، تا ئێستا سێ مووچەی کۆتای ئەمساڵ وەرنەگیراوە، لە کاتێکدا ئێمە دەوامی خۆمان بێ کەموکوڕتی کردووە”.

وتیشی، ” ئێمە ئەزانین کە سێ مووچەکە بەیەکەوە وەرناگرین و پێشتر بە هەژمارنەکراو حسابی بۆ کرا، بەڵام ئەگەر یەک مووچەمان پێبدرێت ئەوا دەگەڕێینەوە بۆ دەوام”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” ئێمە وەک پزیشکانی پلەبەند لە ناوەند و مەڵبەندە تەندروستییەکانی دەرەوەی شار بەردەوام دەواممان کردووە و نەمانهێشتووە هیچ گرفتێک دروستببێت، ئێستاش ناچارین بۆیە بایکۆت دەکەیین، هەرچەندە ئێمە پێمان خۆش نییە لە ئەنجامی بایکۆت خەڵکی هەژار زەرەرمەند ببن”.

پزیشکانی پلەبەند دەڵێن ئەرکی پزیشکانی پلەبەند زۆرە و ناتوانن لەسەر گیرفانی خۆیان خواردن بکڕن و هاتووچۆ بکەن، چونکە نزیکترین مەڵبەند لە تاسڵوجەیە دوورترینیان لە مەیدان-ە لە قەزای کەلار، بۆیە ناتوانن بەبێ مووچە دەوام بکەن.

“زیادەڕۆیی سەر شەقام و شۆستەکان لابەرن با زەرەرمەند نەبن”
پێشت “زیادەڕۆیی سەر شەقام و شۆستەکان لابەرن با زەرەرمەند نەبن”
پارتی: نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان پشکی حکومەتی عێراقە
دواتر پارتی: نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان پشکی حکومەتی عێراقە
ەیوەندیدار