بۆ 3 مووچەی ئەمساڵ بایكۆت لە كەرتی تەندروستی ڕاگەیەنرا



بەهۆی دابەش نەكردنی سێ‌ مووچەی ئەمساڵەوە پزیشکانی پلەبەند بایكۆتیان لە دەوام ڕاگەیاند و دەڵێن: “ئەرکی پزیشکانی پلەبەند زۆرە و ناتوانن لەسەر گیرفانی خۆیان خواردن بکڕن و هاتووچۆ بکەن”.

پزیشکانی پلەبەند لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەكردووە، وەک لای هەوموان ئاشکرایە وا پێ دەنێنە ساڵی 2024 و هێشتا مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ نەدراوە و بگرە هیچ باس و خواسێک نیە لەسەر دان یان نەدانی.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، هەرچەندە هەموو پزیشکان لەم بێ مووچەییەدا تا ئێستا بەبێ کەموکورتی دەوامی خۆیان کردوە و تەواوی ئەرکەکانی سەرشانیان ڕاپەڕاندوە هەروەکو ئەوکاتەی مووچە 30 ڕۆژ جارێک دەدرا.

ڕاشیانگەیاندووە، پزیشکانی پلەبەند زۆرترین ئەرکیان لەسەرە بەرامبەر کەمترین ماف و بە بەردەوامی دەوامی سەرجەم مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانمان کردوە و هیچ دەوامێکمان بۆ کەم نەکراوەتەوە، کە نزیکەی 190 کاتژمێر دەوامی مانگانە دەکات سەرەڕای مەسروفاتی هاتووچۆ و خواردن، بۆیە وەک پزیشکانی پلەبەند چیتر ناتوانن دەوام بەم شێوەیە بکەین و لە گیرفانی خۆیان مەسرەفی هاتووچۆ و خواردن و بکەن.

پزیشکانی پلەبەند ڕایدەگەیەنن، کە لەمڕۆوە سەرجەم بنکە و مەڵبەندە تەندروستیەکان بایکۆت دەکەن، تا کاتێک، کە خۆشیان نازانن کەی ئەبێت، چونکە وادەی دابەشکردنی مووچە دیار نییە.

 

یەحیا رەسوڵ: هێرشەکە درۆنیەکەى ئەمڕۆى نزیک فڕۆکەخانەى هەولێر بریندارى لێکەوتووەتەوە
پێشت یەحیا رەسوڵ: هێرشەکە درۆنیەکەى ئەمڕۆى نزیک فڕۆکەخانەى هەولێر بریندارى لێکەوتووەتەوە
“ئۆرزدی باك” لەسەرجەم شارەكانی عێراق دەكرێتەوە
دواتر “ئۆرزدی باك” لەسەرجەم شارەكانی عێراق دەكرێتەوە
ەیوەندیدار