فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە عێراق ٨٤٪ زیادی کردووە



ناوەندی توێژینەوەی عێراق کە توێژینەوە لەسەر ژینگە دەکات ئەمڕۆ دووشەممە بلاوکردەوە فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەراورد بەساڵی ڕابردوو ئەمساڵ بەڕێژەی ٨٤٪ زیادی کردووە و ئەمەش هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا لە عێراقدا.

لەڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی توێژینەوەی حێراقی سەز یئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی کە تایبەتە بە پیشەسازی و دروستکردنی ئۆتۆمبێل لەعێراق بڵاوی کردووەتەوە، قەبارەی فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرێژەی ٨٤٪ بۆ ساڵی ٢٠٢٣ زیادی کردووە بەراورد بەساڵی ڕابردوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەزاران ئۆتۆمبێلی کارەباییان لە لقەکانیان لە پارێزگای بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کردستان فرۆشتووە.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، بەرزبوونەوەی ئەم رێژەیە لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەنگاوێکی گەورە و گرنگە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لەحێراق چونکە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بەدۆستی ژینگە دادەنرێن و تەندروستترن و کەمترین کاریگەرییان لەسەر تەندروستی مرۆڤ و پیسکردنی ژینگە هەیە بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی ئۆتۆمبێل کە بەسوتەمەنی کاردەکەن.

“نرخی دۆلار بۆ 145 هەزار دادەبەزێت”
پێشت “نرخی دۆلار بۆ 145 هەزار دادەبەزێت”
تورکیا زیانی ملیارێک دۆلاری بە ڕۆژئاوای کوردستان گەیاندووە
دواتر تورکیا زیانی ملیارێک دۆلاری بە ڕۆژئاوای کوردستان گەیاندووە
ەیوەندیدار