تورکیا زیانی ملیارێک دۆلاری بە ڕۆژئاوای کوردستان گەیاندووە



زیانی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە زیاتر لە ملیارێک دۆلار دەخەمڵێندرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێس ئامادەی کردووە، تورکیا ٣٧ شوێنی ژێرخانی، ٢٥٣ شوێنی نیشتەجێبوون و ٤١ شوێنی سەربازی بۆردومانکردووە، هەروەها ٪٨٨ی شوێنە ئامانجدارەکان ناوچەی سڤیل بوون و دوور بوون لە ناوچەی سەربازی.

لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئاماجی تورکیا لە بۆردوومانەکان لاوازکردنی ناوچەکانی ڕۆژئاوا و لەناوبردنی ئەو خزمەتگوزارییانە بێت کە بەڕێوەبەریی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان  پێشکەشی دانیشتووانەکەی دەکات، بەبێ ئەوەی ڕەچاوی ڕەوشی ژیانی ملیۆنان هاوڵاتیانی سڤیل بکات.

هاوکات بەپێی بەڵگەکان تورکیا توانیویەتی بەشێکی زۆری کەرتە بنەڕەتییەکانی وەک: بەرهەمهێنانی وەرگیراوەکانی نەوت و غازی ناوخۆیی و کارەبا بوون، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئاستی ژیانی دانیشتووان هەبووە و مافەکانیانی بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاک پێشێلکردووە.

بەرپرسانی ناوخۆیی بڕی نەوتی سووتاویان بەهۆی بۆردوومانەکەوە بە نزیکەی ٦٢١ هەزار و ١٧٥ بەرمیل خەمڵاندووە، هاوکات کۆی زیانەکانی کەرتی وزە لە وێستگەکانی نەوت و کارەبا، زیاترە لە یەک ملیار و ٢٧٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش زیانێکی گەورەی ئابووری بە ڕۆژئاوای کوردستان گەیاندووە.

تورکیا لەڕێگەی هێرش و بۆردوومانەکانییەوە ژێرخانی ڕۆژئاوای کوردستانی داڕماندووە و کاری نۆژەنکردنەوەیان سەختە، ڕاپۆرتەکە تیشکی خستوووەتەسەر ئەوەی: “دەبێت دەسەڵاتدارانی تورکیا بەرپرسیارێتی دەرئەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنەکانیان هەڵبگرن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەرفەتیان پێنەدات کە بە ئاشکرا هەڕەشەکە رابگەیەنن و هێرش و بۆردوومان ئەنجام بدەن.

پسپۆڕێکی بواری ژینگە ئاماژەی بە مەترسییە درێژخایەنەکانی گڕگرتنی نەوت کرد بۆ سەر ژینگە و مرۆڤ، بەهۆی دەردانی بڕێکی زۆر دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و گازی میسانەوە و پیسبوونی هەوا بە گازی ژەهراوی و توخمە کانزاییەکانی وەک هایدرۆجین سەلفاید، نایترۆجین، جیوە و ئارسنیک.

وەک نۆرس پرێس بەبەڵگەی کردووە، پەمپکردنی ئاوی پاک لە شار و شارۆچکەکانەوە بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج رۆژە، بەهۆی لەدەستدانی کارەبا و سووتەمەنیەوە وەستاوە، بەو پێیەی ماوەی پچڕانی کارەبای گشتی لە شار و گوندەکان گەیشتووەتە ٢٢ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا نەبوونی سووتەمەنی بووەتە هۆی ئەوەی مۆلیدە ئەهلییەکانی کارەبا لە بەشێکی گەڕەکەکانی شارەکە بکوژێننەوە.

سەرچاوە: نۆرس پرێس

فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە عێراق ٨٤٪ زیادی کردووە
پێشت فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە عێراق ٨٤٪ زیادی کردووە
تورکیا سنووری دهۆك و ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد
دواتر تورکیا سنووری دهۆك و ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد
ەیوەندیدار