کارمەندی تەندروستی بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، کۆبوونەوی هاوبەشی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین و نوێنەری وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی ڕاژە بەڕێوەچوو.

ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی لە چوارچێوەی ڕاژەی سنوری تەندروستی ئیدارەی راپەرین.

هاوکات لە ئایندەیەکی نزیکدا کار بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ دامەزراندنی ئەو کارمەندانە بەشێوەی گرێبەست.

 

پێدەچێت هەڕەشەی حووسییەکان ببێتە مایەی خێر بۆ عێراق
پێشت پێدەچێت هەڕەشەی حووسییەکان ببێتە مایەی خێر بۆ عێراق
هاتوچۆی سۆران هۆشداری بە شۆفێران دەدات
دواتر هاتوچۆی سۆران هۆشداری بە شۆفێران دەدات
ەیوەندیدار