هاتوچۆی سۆران هۆشداری بە شۆفێران دەدات



بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری بە شۆفێران دەدات و چەند ڕێنماییەک بڵاودەکاتەوە، داوا لە شۆفێران دەکات بە هۆشیارییەوە شۆفێری بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران سەبارەت بە شۆفێریکردن لەکاتی بارانی بەلێزمەدا چەند رێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە، داوا لە شۆفێران دەکات بە هۆشیارییەوە شۆفێری بکەن لەپێناو پاراستنی گیانی خۆیان و خێزانەکانیان و دوررکەوتنەوە لە ڕووداوی هاتوچۆ.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ئاماژەی بەوەکرد، داوا لە شۆفێران دەکەن ماوەی سەلامەتی نێوان خۆیان و ئۆتۆمبێلی پێش خۆیان لە سێ – چوار چرکەوە بۆ شەش – حەوت چرکە زیادبکەن، هاوکات دەبێت شۆفێران لە کاتی بارانبارینی بەلێزمە لایتی نزم بەکار بهێنن و  لایتی بەرز کار پێنەکەن.

وتیشی، دەبێت فڵچەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و بە باشی بەکاربهێندرێن و شۆفێران لە خێرایی دیاریکراوی شەقامەکان خاوتر شۆفێری بکەن.

ڕێنماییەکانی هاتوچۆی سۆران لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی ئەمڕۆدا شەپۆلەکە کۆتایی بێت.

کارمەندی تەندروستی بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن
پێشت کارمەندی تەندروستی بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن
وێنە؛ لە کاتی پاککردنەوەی بەفری ڕێگەکاندا کەسێك گیانی لەدەستدا
دواتر وێنە؛ لە کاتی پاککردنەوەی بەفری ڕێگەکاندا کەسێك گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار