یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كرده‌ سه‌ر گه‌نجەكەی كەركوك ده‌ستگیركرا



پۆلیسی کەرکوک ئەو کەسەی دەستگیر کرد کە هێرشی کردبووە سەر گەنجێکی کوردی کەرکوک لەکاتی ئاهەنگی هەڵبژاردنەکاندا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەکرد،تۆمەتباری سەرەکی روداوی دەستدرێژیکردنە سەر هاووڵاتییەک لە نزیک بینای قایمقامیەت دەستگیرکرا.

ئاماژەی بەوەشداوە، بە سەرپەرشتی لیوا کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیس توانرا ئەو کەسە دەستگیر بکەن کە هێرشی کردبووە سەر گەنجە کوردەکەی کەرکوک.

پۆلیسی کەرکوک جەختیشیکردۆتەوە، لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکات کە هەوڵی چاندنی ناتەبایی لە نێوان پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکوک بدات.

گەنجێکی کورد بە ناوی عەبدوڵا محەمەد تەمەن 23 ساڵ، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لیژنەیەکی تایبەت بەو ڕووداوە پێکهێنرا و ئەمڕۆش تاوانباری سەرەکی دەستگیر کرا.

چارەنووسی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2024 ئاشكراكرا
پێشت چارەنووسی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2024 ئاشكراكرا
مامۆستایان بۆ بایكۆتی وەرزی دووەمی خوێندن بڕیاریان دا
دواتر مامۆستایان بۆ بایكۆتی وەرزی دووەمی خوێندن بڕیاریان دا
ەیوەندیدار