قەبارەی بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران زیادیکردووە



قەبارەی بازرگانی ئێران لەگەڵ عێراق ٣٥٪ زیادیکردووە و چاوەڕوانیش دەکرێت تا مانگی ئاداری داھاتوو بگاتە ١٢ ملیار دۆلار.

حەمید حسێنی ئەندامی ژووری بازرگانی ھاوبەشی ئێران – عێراق رایگەیاندووە، ھەناردەکردنی بەرهەمەکانی ئێران بۆ عێراق بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا  ٣٥٪ زیادیکردووە،

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی نێوان ٢١ی ئادار تا ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بە بەھای زیاتر لە شەش ملیار دۆلار کاڵا و پێداویستی لە ئێرانەوە ھەناردەی عێراق کراوە.

راشیگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی ئێرانی کە دەکاتە ٢٠ی ئاداری ساڵی داھاتوو، بڕی ھەناردەی ئێران بۆ عێراق بگاتە، ١٢ ملیار دۆلار.

گۆڕانكاری لە هاتووچۆی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دەكرێت
پێشت گۆڕانكاری لە هاتووچۆی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دەكرێت
سەبەتەیەكی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
دواتر سەبەتەیەكی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار