تەیف سامی داوا لەفەرمانبەرەکانی دەکات بۆ پێدانی مووچە ڕۆژانی پشوش دەوام بکەن



ئەمڕۆ  پێنجشەممە وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق داوای لە یەکەکانی خەرجکردنی وەزارەتەکان و پارێزگاکان و قەوارە پەیوەندیدارەکان کرد کە لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا دەوام بکەن و پێداچوونەوە بە بەشی ژمێریاریدا بکەن بۆ تەواوکردنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران.

بەگوێرەی ڕێنماییەکانی تەیف سامی محەمەد وەزیری دارایی لە حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ” داوا لە یەکەکانی خەرجکردنی وەزارەتەکان و پارێزگاکان و قەوارە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە پێداچوونەوە بە بەشی ژمێریاری وەزارەت بکەن لە ڕۆژانی هەینی و شەممە ٢٢ بۆ ٢٣ ی مانگی کانوونی یەکەم بە مەبەستی تەواوکردنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری دارایی ڕێنمایی بەردەوامبوونی کاتژمێرەکانی کارکردنی فەرمانبەرانی ئەو بەشانەی کردووە کە پەیوەندییان بە پێدانی مووچەوە هەیە لە کاتی پشووی فەرمیدا بەبێ وەستان و بەبەردەوامی هەتا کۆتایی ئەمساڵ.

٥٠ بریکاری خۆراک سزا دراون
پێشت ٥٠ بریکاری خۆراک سزا دراون
لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرە عێراقییەکە پێکهێنرا
دواتر لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرە عێراقییەکە پێکهێنرا
ەیوەندیدار